پارێزه‌ره‌كانی د. عه‌بدوللـه‌تیق رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی د. عه‌بدوللـه‌تیف پێكهێنراوه، "پێشێلكاری كردوه"و ناوبراو تانه له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم بۆ دروخستنه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌دات.
ئاوێنه: عه‌تا عوسمان و ئارام ره‌زا، پارێزه‌رانی د. عه‌بدوللـه‌تیف، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی د. عه‌بدوللـه‌تیف له زانكۆی سلێمانی، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
به‌قسه‌ی ئه‌و دو پارێزه‌ره، ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر د. عه‌بدوللـه‌تیف پێکهێنراوە، "پێشێلکاری یاسایی زۆریان بەرامبەر بەم کەیسە کردوە" بۆیە ناوبراو "بە بڕوابونی تەواوی بەخۆیەوە، تانە لەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدات سەبارەت بەسزادنی بە عه‌زلکردنی لە وەزيفه."
پارێزه‌ره‌كانی وتوشیانه "ئێمە ئەو بڕیارە بەنایاسایی دەزانین و گەورەترین ستەمە." و د. عه‌بدوللـه‌تیف "هەرگیز دان نانێت بەو تۆمەتەی کە بۆی دروستکراوە" و "بەهیچ شێوەیەک ته‌نازول لەمافی خۆی ناکات لە پەنابردن بۆ دادگا."