كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ده‌وحه له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی تیمی چاودێریی جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا كه له‌نێوان وه‌فدی ئێران و پاكستان و قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چو، بڕیاردرا تا سبه‌ینێ كه كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی خێرا بۆ تیمه‌كه دروست بكرێت. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ریش بڕیاردرا بەشێک لە 6 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران بۆ کڕینی کاڵا بەپێی پێویستی ئێران خه‌رج بكرێت.
ئاوێنه: كازم غه‌ریب ئابادی، كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی ئێران بۆ ده‌وحه ده‌كات، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، دانوستانه‌كان له ده‌وحه كۆتاییان هات و ورده‌كاریی ئه‌نجامه‌كانیشی خسته‌ڕو.
وتیشی "گفتوگۆکانی شاندی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەستیپێکردو دواتر شاندەکانی هەر سێ وڵاتی ئێران، قەتەر و پاکستان دو کۆبونەوەیان ئەنجامدا."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ده‌وحه یەکەمین کۆبونەوەی گرووپی چاودێریی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە ئامادەبونی دانوستانکارانی باڵای ئێران، قه‌ته‌ر و پاكستان بەڕێوەچو.
وتیشی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی ئێران، پێشێلکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکای له‌په‌یوه‌ست به بڕگه‌ی یەکی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە سەبارەت بە کۆتاییهێنانی شەڕ لە لوبنان، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی توانا‌و هێزەکانی لە ناوچەکەدا و هەروەها هەندێک لێدوانی هەڕەشەئامێز و دەستێوەردەرانەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، خسته‌ڕو و تاوتوێ کران. وه‌فدی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا کە بەڵێنەکانی ناو یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە یەک پاکێجی یەکگرتون و بەجیا لە یەکتر سەیر ناکرێن.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه وتی "بڕیار درا تا سبه‌ێنێ كەناڵێكی پەیوەندیی خێرا بۆ تیمی چاودێری دروست بكرێت و پێشێلكارییه‌كی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە شێوەیەکی فەرمی و بە بەڵگەوە ڕابگەیەنرێن و گفتوگۆ و بڕیاریان لەسەر بدرێت."
ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کۆبونەوەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەری، لەوانەش بانکی ناوەندی، هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە خەرجکردنی بەشێک لەو شەش ملیار دۆلارە تاوتوێ کران و بڕیار درا کە بەپێی ئەو پێداویستییانەی وڵاتەکەمان ڕایاندەگەیەنێت، کڕینی کاڵا پێویستەکان ئەنجام بدرێت و بخرێتە بەردەستی ئێران."
غەریب ئابادی جه‌ختی كرده‌وه كه لە دەوحە هیچ کۆبونەوەیەک لە نێوان وه‌فدی ئێران و وه‌فدی ئەمریکا بەڕێوەنەچوه.
هاوکات لەگەڵ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئێرانی‌دا، وه‌فدی ئه‌مریكاش به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر له ده‌وحه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر كۆبونه‌ته‌وه.