وه‌زیری شه‌هیدان: موچه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ‌سه‌ر به‌غدا
  2026-07-01       162       

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی گواستنەوەی شایستە داراییەکانی زیندانیانی سیاسی بۆ سەر عێراق دەستیپێکردوە و بڕیارە سبەی رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێن.

ئاوێنه‌: عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان به‌ میدیای پارتی راگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بە ئەولەویەت وەرگرتوە.

وەزیری شەهیدان راشیگەیاند "لە کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی تایبەتمەند راسپێردرا بۆ گواستنەوەی شایستە داراییەکانی زیندانیانی سیاسی حکومەتی هەرێم بۆ سەر عێراق. ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەست بە رێکارەکان کراوە و چاوەڕێ دەکەین سبەی پێنجشەممە رێکارەکان تەواو ببن و دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێن."

جەختیشی کردەوە کە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئەرێنی بون و ئاماژەکان بە ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر باش دەچن.

سەبارەت بە ژمارەی سودمەندبوان، عەبدوڵا حاجی مەحمود ئاشکرای کرد کە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسی هەن.

وتیشی "دەرگای ناونوسین بۆ ئەوانەی تا ئێستا ناویان تۆمار نەکردوە کراوەیە، بەو مەرجەی بەپێی یاسا مەرجەکانیان تێدا بێت و زیندانیبونیان بۆ پێش ساڵی 2003 بگەڕێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×