تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئهمریكی رایگهیاند، سهربازانی توركیا شهش گهنجی ناحیهی شیلادزێیان دهستگیركردن و دوای ڕۆژێک لە ئەشکەنجەدانیان، ڕێگەیان داون بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.
ئاوێنه: كامهران عوسمان له تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوهكه، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، سەر لە بەیانی دوێنێ 1ی تەموز، شەش گەنجی شارەدێی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای خۆڕسک ڕودەکەنە گوندەکانی "بێسەپێ" و "کوکەرێ" لە نزیک چیای کوڕەژارۆ لە پشتی شیلادزێ، لە کاتێکدا کە بە ڕێگاوەن بۆ ئەم گوندانە، دەکەونە ناو کەمینێکی سەربازانی تورکیا و دەستگیردەکرێن.
وهك كامهران عوسمان ئاماژهی پێداوه، سەربازانی تورکیا بە قۆنداغی تفەنگ و شەق و زللـە لەو گەنجانە دەدەن و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، ئەمڕۆ ڕێگەیان دەدەن کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و پێیان دەڵێن "ئەگەر جارێکی تر بگەڕێنەوە بۆ ئەم شوێنە ئەوا ژیان بە چاوی خۆتان نابیننەوە و دەتانکوژین."
ئهو ئهندامهی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوهكه وتوشیهتی، هەر لەم ڕوداوەدا، سەربازانی تورکیا بە قۆنداغی تفەنگ و بەرد ئازاری ئەو ئێسترەش دەدەن کە گەنجەکان بۆ بارلێنان و ئاسانکاری لەگەڵ خۆیاندا بردبویان. سەرلەبەری جەستەی ئێسترەکە خەڵتانی خوێنکراوە.
شارەدێی شیلادزێ، یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان زۆرترین زیانی بەرکەوتوە. سەرچاوەی بژێوی ژیانی زۆرینەی خەڵکەکەی لەسەر کۆکردنەوەی گیا خۆرسکەکان و جوتیارییە. تاوەکو ئێستا 92 گوندی سنوری ئەو شارەدێیە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون و خەڵکەکەی ناتوانن بچنەوە گوندەکانییان.





