بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی له رێوڕهسمی ئیمزاكردنی رێككهوتنی نێوان حزبهكهیان و نهوهی نوێدا رایگهیاند، بهڵێنمان دا بو باڵانسی هێز بگهڕێنینهوه بۆ ههرێمی كوردستان، بهم رێككهوتنه ئهو كاره دهكهین.
ئاوێنه: بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی، ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه، له رێوڕهسمی ئیمزاكردنی رێككهوتنی نێوان حزبهكهی و جوڵانهوهی نهوهێ نوێدا رایگهیاند، رێككهوتنهكه وەک "ڕۆژێکی نوێ" لە مێژوی سیاسی کوردستان هەژمار دەکرێت.
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بەڵێنی زۆریان بە میللەت داوە و پابەند دەبن بە جێبەجێکردنیان. وتیشی، بهڵێنمان دابو باڵانسی هێز بۆ ههرێمی كوردستان بگهڕێنینهوه بهم رێككهوتنه ئهو كاره دهكهین.
سهرۆكی یهكێتی وتیشی: "بەهەشتێکمان هەیە و نەمانزانیوە چۆن خزمەتى بکەین"، جەختیشی کردەوە کە بەرپرسیارێتی تەنیا بە واتای خزمەتکردنی خەڵک دێت.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتێک و شێوازێکی حوکمڕانییان دەوێت کە جیاواز بێت لەوەی پێشتر هەبوە. ڕاشیگەیاند، بە ترس، تۆقاندن، گەندەڵی و ڕێزنەگرتن لە میللەت حکومەت ناڕوات بەڕێوە و ئەو کارانە دەبنە هۆی ڕوخانی حکومەت. داواشی کرد لەمڕۆوە بەدواوە خەڵک چاوەڕوانی سیاسەتێکی دروست و جیاواز بن.
بافڵ تاڵەبانی ڕەخنەی لە بڕیارە سیاسییەکانی ڕابردو گرت و ڕایگەیاند، لە دوای پڕۆسەی ڕیفراندۆمەوە دەیان بڕیار لە بابەتە چارەنوسسازەکاندا دراون کە هەمویان "هەڵە" بون.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی، سەیری ئەم چەندساڵەی رابردومان بكەین: دادگاكانمان عادلن؟ دەزگا ئەمنییەكانمان دەمانپارێزن لە كێشە یان كێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن؟ ئەو جۆرە حوكمڕانییە لە هیچ شوێنێكی دونیادا نییە؟ بە گەندەڵی حكومەت ناڕوات بەڕێوە؟
هەروەها تیشکی خستە سەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ و وتی: "پێکهێنانى حکومەت زۆر دواکەوتوە".
لەبارەی پێگەی حیزبەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوپاتی کردەوە کە یەکێتی هەمو هێز و پەیوەندییەکانی خۆی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە. وتیشی: "ئەمڕۆ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، ئێمە هێزی یەکەمین".
سەبارەت بە فراوانکردنی بازنەی هاوپەیمانێتییەکەیان، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەرگای "هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژاندنەوە" بۆ هەمو لایەنە سیاسییەکان کراوەیە. ئاماژەی بەوە کرد کە دەرگایان بۆ ئۆپۆزسیۆن، حیزبە ئیسلامییەکان و تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستانیش کراوەیە بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەم پرۆسەیە.