كهجهكه رایدهگهیهنێت، نە ئۆجهلان و نە تەڤگەری ئازادیشمان هیچ سەپاندنێک قبوڵ ناکەن، هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و سەپاندنی سیاسەتی شەڕی تایبەت لەژێر پەردەی وتەی 'یاسامان دەرکردوە و قبوڵی ناکەین'، تەنیا نیشانەی تێڕوانینێکی نا لۆژیکییە. دهشڵێت، سەرۆکی میت لە بەغدا، سلێمانی و هەولێر، چی دەکات؟ ئایا تورکیا لەبری چارەسەرکردنی پرسی ناوخۆیی خۆی، دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەسەر هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی سوپای عێراق پلانی ئەوەی هەیە کە هێرش بکاتە سەر تەڤگەری ئازادی؟ دەزانرێت کە لەگەڵ ئێرانیشدا کۆبونەوەی لەم شێوەیە کراوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک پلانی لەم شێوەیەی هەبێت، ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێویستە عێراق قبوڵی نەکات.
ئاوێنه: هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاكێن كوردستان-كهجهكه، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، ماوەیەکە لەنێو ڕایگشتی و میدیایی تورکیادا گەنگەشە لەسەر یاسای چوارچێوە دەکرێت. لە ڕاگەیاندنەکاندا بەو شێوازە هەڵسەنگاندن دەکرێت کە لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیی ڕێبەر ئاپۆدا ناگونجێت، هەروەها بەپێچەوانەی ئەوەوەیە.
جهختیشی كردۆتهوه"ئەگەر لەگەڵ ڕێبەرێتیدا دیدار و گفتوگۆ نەکرێت، بۆچونی تەڤگەرەکەمان وەرنەگیرێت و لەسەر ئەم بابەتە بگوترێت کە یاسایەک بە فڵان شێوە دەردەکرێت، لە ناوەڕۆکیدا فڵان شت دەبێت؛ ئەمە وەکو یارییەکە، وەکو سەپاندن، هەروەها وەکو پیلانگێڕییەک دەبینرێت."
وتوشیهتی"هەر خۆی نوعمان کورتولموش لە لێدوانێکدا وتی، یاسایەک دەردەکرێت، ئەوانەی دێن با بێن، ئەوانەی نەهاتن، ئەوەی پێویست بێت لە دژیان دەکرێت. بڕیارێکی پەیوەندیدار بەم ڕێکخستنەوە بەشێوەیەکی یەکگرتو دەردەکرێت و بە کۆدەنگی و یەکگرتوییش جێبەجێ دەکرێت. تەڤگەری ئازادیمان تەنها یاسا و هەنگاوی یەکگرتو و جددی لەبەرچاودەگرێت. ئەگەر نا مامەڵەی، بەشێک دێن، بەشێک نایەن، نابێت. کێشەکە تەنها چەکدانانی شەڕڤانان نییە. بێگومان هەڵوێست لە بەرانبەر شەڕڤان و بەڕێوەبەرانی ئەم تەڤگەرەش یەکێکە. نیشاندانی مامەڵەیەکی جیاواز دەبێتە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "وەکو تەڤگەری ئازادی، ئێمە لە کۆنگرەی دوانزەمیندا بڕیارماندا کە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە هەمو کار و چالاکییەک و چەکدانان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت. ڕێبەر ئاپۆش تەنها لەناو هەلومەرجی کارکردنی ئازاددا دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت. گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان لە سەرەتاوە ڕایگەیاندوە کە سیاسەت و پراکتیکێک بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بەبێ ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازاد، قبوڵ ناکات. تاوەکو مامەڵەیەکی ئەرێنی لەگهڵ پێگەی ڕێبەر ئاپۆدا نیشاننەدرێت و لەم چوارچێوەیەدا هەنگاو نەنرێت، کەس ناتوانێت بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە جێبەجێ بکات."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "لە ئێستادا وەک بڵێی ئامادەکاری بۆ شەڕێکی نوێ دەکرێت، سیاسەتێکی لەم شێوەیە پەیڕەودەکرێت. سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن، تەنها وەکو سەرۆکی ڕێکخراوێکی هەواڵگری نا، بەڵکو وەکو سەرۆکوەزیری حکومەتێک لە عێراق دەگەڕێت."
وتوشیهتی"ماوەی ڕابردو لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا کۆبونەوەی لەم شێوەیە ئەنجامدرابون. سەرۆکی میت چ کارێکی هەیە لە بەغدا، سلێمانی و هەولێر، چی دەکات؟ ئایا لە پلانی تەسفیە و هێرشی سەر تەڤگەری ئازادیدا خواستی ئەوە هەیە کە هەندێک ڕۆڵ بدرێتە ئەم هێزانە؟ بێگومان تەواوی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکان پێویستە ئاگایان لە سیاسەتی لەم شێوەیە هەبێت. پێویستە قسە تاکلایەنەکانی تورکیا و ئەو تێڕوانینانە ببینرێت کە لە بەرژەوەندیی کورد نین. ئایا تورکیا لەبری چارەسەرکردنی پرسی ناوخۆیی خۆی، دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەسەر هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی سوپای عێراق پلانی ئەوەی هەیە کە هێرش بکاتە سەر تەڤگەری ئازادی؟ دەزانرێت کە لەگەڵ ئێرانیشدا کۆبونەوەی لەم شێوەیە کراوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک پلانی لەم شێوەیەی هەبێت، ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێویستە عێراق قبوڵی نەکات."
جهختیشی كردۆتهوه "ئێمە دەمانەوێت ئەمە بە ئاشکرا دەستنیشان بکەین؛ نە ڕێبەر ئاپۆ و نە تەڤگەری ئازادیشمان، هیچ سەپاندنێک قبوڵ ناکەن. بە وتنی 'یاسامان دەرکرد، قبوڵی ناکەن'، هەڵسەنگاندن و فەرزکردنی سیاسەتی شەڕی تایبەت، دەبێتە مامهڵهیهكی دور لە عەقڵ. ئەمە دەبێتە بەردەوامیدان بەو سیاسەتانەی کە سەد ساڵە هیچ ئەنجامێکیان نەبوە و گەلی کورد و تورکیا لە یەکدی دادەبڕن. لەبەر ئەوە، پێویستە جددییەت و بەرپرسیارێتی هەبێت لە مامەڵە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ و بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادیشمان."
دهقی ڕاگەیاندراوەکە:
ماوەیەکە لەنێو ڕایگشتی و میدیایی تورکیادا گەنگەشە لەسەر یاسای چوارچێوە دەکرێت. لە ڕاگەیاندنەکاندا بەو شێوازە هەڵسەنگاندن دەکرێت کە لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیی ڕێبەر ئاپۆدا ناگونجێت، هەروەها بەپێچەوانەی ئەوەوەیە. دواجار، ئەو پێشنیازانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٤ی ئایاردا لە ئیمراڵی پێشکەشی کردن و ئەو دیدارانەی کە شاندی دەم پارتی لەگەڵ بەرپرسانی ئاکەپەدا ئەنجامیاندان، وەک ئەوەی شتێکی نوێ بن نیشان دران. لە کاتێکدا لە ٢٤ی ئایارەوە تا ئێستا هیچ دیدارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام نەدراوە. دوای دیداری ٢٤ی ئایار، ئەو پێشنیازانەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردن، بڕیار بو لەلایەن دەسەڵاتەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. ئەم هەڵسەنگاندنە دەبو بە ڕێبەر ئاپۆ ڕابگەیەندرێت و ئەنجامەکانیشی بە تەڤگەری ئێمە ڕابگەیەندرێت. بەڵام تا ئێستا ئەم ڕێوشوێنە بەڕێوەنەچوە. لەبەر ئەوە، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک یان ڕوداوێک نەقەوماوە کە شایەنی هەڵسەنگاندن بێت. لە بابەتێکی مێژویی و گرنگی ئاوادا، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و تەڤگەری ئازادیشمان لەم ماوەیەدا هیچ زانیارییەکی بەدەست نەگەیشتوە.
تەڤگەری ئازادیمان، هەمیشە دڵسۆزی پڕۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوە و هەمو جۆرە هەوڵدانێکی پێویستی جێبەجێ کردوە. بۆ چارەسەری سیاسی و دیموکراسیانهی پرسەکان، ئێمە بە لایەنی جیاوازەوە هەوڵمان دا و هەنگاوی گرنگیشمان هاوێشت. بۆ دەرکردنی ئەو یاسا ئازادییانەی کە سیاسەتی دیموکراسی بە شێوازێکی ئازاد تێدا بکرێت، ئێمە پشتبەستوی ئەو هەوڵانە بوین کە لەم بابەتەدا دران. لەم چوارچێوەیەدا، تەنانەت ئەگەر بە کەم و کوڕیشمان بپێوایە، دیسان ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، ئاشتی و خوشک-برایەتیمان بە ئەرێنی بینی.
پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە. بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پڕۆسەکە و دیالۆگەکانی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نەبێت، وەک تەڤگەر بە ڕاستمان نەزانی کە بەردەوام لێدوان بدەین. بەڵام ئەو سیاسەت، لێدوان و هەڵسەنگاندنانەی ماوەی دوایی کە دەکرێن، ئەو پێویستییەیان خوڵقاند کە بە ڕاگەیاندراوێک بۆچونەکانی خۆمان لەگەڵ ڕای گشتیدا بەش بکەین.
ئەگەر لەگەڵ ڕێبەرێتیدا دیدار و گفتوگۆ نەکرێت، بۆچونی تەڤگەرەکەمان وەرنەگیرێت و لەسەر ئەم بابەتە بگوترێت کە یاسایەک بە فڵان شێوە دەردەکرێت، لە ناوەڕۆکیدا فڵان شت دەبێت؛ ئەمە وەکو یارییەکە، وەکو سەپاندن، هەروەها وەکو پیلانگێڕییەک دەبینرێت. هەر خۆی نوعمان کورتولموش لە لێدوانێکدا وتی، یاسایەک دەردەکرێت، ئەوانەی دێن با بێن، ئەوانەی نەهاتن، ئەوەی پێویست بێت لە دژیان دەکرێت. بڕیارێکی پەیوەندیدار بەم ڕێکخستنەوە بەشێوەیەکی یەکگرتو دەردەکرێت و بە کۆدەنگی و یەکگرتوییش جێبەجێ دەکرێت. تەڤگەری ئازادیمان تەنها یاسا و هەنگاوی یەکگرتو و جددی لەبەرچاودەگرێت. ئەگەر نا مامەڵەی، بەشێک دێن، بەشێک نایەن، نابێت. کێشەکە تەنها چەکدانانی شەڕڤانان نییە. بێگومان هەڵوێست لە بەرانبەر شەڕڤان و بەڕێوەبەرانی ئەم تەڤگەرەش یەکێکە. نیشاندانی مامەڵەیەکی جیاواز دەبێتە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە.
وەکو تەڤگەری ئازادی، ئێمە لە کۆنگرەی دوانزەمیندا بڕیارماندا کە پرۆسەی کۆتاییهێنان بە هەمو کار و چالاکییەک و چەکدانان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوەببرێت. ڕێبەر ئاپۆش تەنها لەناو هەلومەرجی کارکردنی ئازاددا دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبەرێت. گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان لە سەرەتاوە ڕایگەیاندوە کە سیاسەت و پراکتیکێک بەبێ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، بەبێ ڕەخساندنی هەلومەرجی کارکردنی ئازاد، قبوڵ ناکات. تاوەکو مامەڵەیەکی ئەرێنی لەگهڵ پێگەی ڕێبەر ئاپۆدا نیشاننەدرێت و لەم چوارچێوەیەدا هەنگاو نەنرێت، کەس ناتوانێت بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە جێبەجێ بکات.
گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەرێتی و پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا بۆ ئەوەیە کە هەڵوێست و سیاسەتێکی یەکگرتو بئافرێنرێت. ئەگەر نا وتنی 'یاسایەک دەردەکەین، ئەوانەی دێن با بێن، ئەوانەی نایەن با نەیەن' نابێت. ئایا لەم پرۆسەیەدا داخوازی و گەڕان بۆ چارەسەرییەک هەیە، یاخود خواستی ئەوە هەیە کە سەر لە کۆمەڵگە بشێوێنرێت؛ یاخود لە دژی تەڤگەری ئازادی شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبرێت؟ ئەگەر یاسایەکی هاوشێوەی یاسای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەربکرێت و مامەڵەیەکی چارەسەریی دیموکراسیی یەکپارچە نیشاننەدرێت، نە گەلەکەمان، نە کۆمەڵگەی ڕێکخستنمان قبوڵی دەکات. هەر بۆیە ئەگەر خواستی ئەوە هەیە کە پرسی سەدساڵە، پرسەکانی دابڕان و شەڕی ٥٠ ساڵە چارەسەر بکرێت، پێویستە مامەڵە و تێڕوانینێکی ڕاست نیشان بدرێت.
لە ئێستادا وەک بڵێی ئامادەکاری بۆ شەڕێکی نوێ دەکرێت، سیاسەتێکی لەم شێوەیە پەیڕەودەکرێت. سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن، تەنها وەکو سەرۆکی ڕێکخراوێکی هەواڵگری نا، بەڵکو وەکو سەرۆکوەزیری حکومەتێک لە عێراق دەگەڕێت. ماوەی ڕابردو لە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوادا کۆبونەوەی لەم شێوەیە ئەنجامدرابون. سەرۆکی میت چ کارێکی هەیە لە بەغدا، سلێمانی و هەولێر، چی دەکات؟ ئایا لە پلانی تەسفیە و هێرشی سەر تەڤگەری ئازادیدا خواستی ئەوە هەیە کە هەندێک ڕۆڵ بدرێتە ئەم هێزانە؟ بێگومان تەواوی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکان پێویستە ئاگایان لە سیاسەتی لەم شێوەیە هەبێت. پێویستە قسە تاکلایەنەکانی تورکیا و ئەو تێڕوانینانە ببینرێت کە لە بەرژەوەندیی کورد نین. ئایا تورکیا لەبری چارەسەرکردنی پرسی ناوخۆیی خۆی، دوای بڕیاری حکومەتی عێراق لەسەر هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی سوپای عێراق پلانی ئەوەی هەیە کە هێرش بکاتە سەر تەڤگەری ئازادی؟ دەزانرێت کە لەگەڵ ئێرانیشدا کۆبونەوەی لەم شێوەیە کراوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک پلانی لەم شێوەیەی هەبێت، ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێویستە عێراق قبوڵی نەکات.
ئێمە دەمانەوێت ئەمە بە ئاشکرا دەستنیشان بکەین؛ نە ڕێبەر ئاپۆ و نە تەڤگەری ئازادیشمان، هیچ سەپاندنێک قبوڵ ناکەن. بە وتنی 'یاسامان دەرکرد، قبوڵی ناکەن'، هەڵسەنگاندن و فەرزکردنی سیاسەتی شەڕی تایبەت، دەبێتە مامهڵهیهكی دور لە عەقڵ. ئەمە دەبێتە بەردەوامیدان بەو سیاسەتانەی کە سەد ساڵە هیچ ئەنجامێکیان نەبوە و گەلی کورد و تورکیا لە یەکدی دادەبڕن. لەبەر ئەوە، پێویستە جددییەت و بەرپرسیارێتی هەبێت لە مامەڵە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ و بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادیشمان.
وەک تەڤگەری ئازادی، ئێمە خاوەنی ئەو ئیرادە و پێداگرییەین کە کەشی شەڕ و دابڕانی پەنجا ساڵە لەناو ببەین، لەسەر بنەمای چارەسەری سیاسیی دیموکراسی، ئێنتیگراسیۆنی دیموکراسی لەگەڵ تورکیادا پێکهێنین و تێڕوانینێکی سیاسیی لەم شێوەیە بخەینە بواری کردارییەوە. بۆ دەوڵەتی تورکیاش، ئەمە بەرپرسیارێتییەکی مێژوییە کە بۆ بەدیهاتنی ئەم ئیرادە و پێداگرییەی ئێمەو بۆ جێبەجێکردنی ئینتێگراسیۆنی دیموکراسیش، بە سیاسەت و هەنگاوەکانی خۆی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی بەجێ بهێنێت.
پێویستە ڕای گشتیی دیموكراسی و گەلی ئێمە لە دژی ئەو مامهڵهیهی کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی تێکدەدەن هۆشیار بن، لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی تێکۆشانێکی کاریگەر بەڕێوەببەن و بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان بەجێ بهێنن.