فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، حه‌وت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان راده‌ستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم كردوه.
ئاوێنه: فاتح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتو رایگه‌یاند، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، بەنوێنەرایەتی فراکسیۆنه‌كه‌مان لەگەڵ د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم کۆبوینەوە بەمەبەستی ڕادەستکردنی حەوت دۆسیەی نایاسایی و گەندەڵی کە پێشتر بە شێوازی ئەلیکترۆنی نێردراو بون.
وتوشیه‌تی، دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنیان، دۆسییەکان بە بەڵگەوە ڕادەستی سەرۆکی دەستە کران و بەڵێنی پێداین ئەوەی ئەرکی دەستەی دەستپاکیی هەرێم بێت ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر.