یه‌ره‌كه، باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك هه‌واڵی شه‌هیدبونی چوار گه‌ریلایان له سنوری سه‌رده‌شت ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، لەو ناوچەیەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانمان و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوی نەداوە.
ئاوێنه: ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی يەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"لەم ڕۆژانەی دواییدا لەگەڵ ئەو ڕوداو و شەڕانەی کە ڕودەدەن، هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن زانیاریی ناڕاست پەیوەست بە هێزەکانمان بڵاودەکەنەوە. پێشتریش بە ڕای گشتیمان ڕاگەیاندبو کە پێویستە هەمو کەسێک چاوەڕوانی ڕاگەیاندراوەکانی ئێمە بێت و بڕوا بە هیچ زانیارییەکی دیکە نەکەن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"ئێستا هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن زانیاریی وا بڵاودەکەنەوە کە لە ناوچه‌ی سەردەشت، گوندی موسەلان و دەوروبەری، چوار گەریلای یەرەکە لە ئەنجامی پێکدادانێکدا شەهیدبون. دەمانەوێت ئەوە ڕون بکەینەوە کە لەو ناوچەیە هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانمان و سوپای پاسداران ڕوی نەداوە. لەو ناوچه‌یه هیچ شەهیدێکمان نییە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە بەتەواوی شەڕێکی دەرونییه‌و دەیانەوێت سەرلێشێواوی لە هزری گەلەکەماندا دروستبکەن. ئەم زانیارییانە دورن لە ڕاستییەوە و پێویستە گەلەکەمان هیچ کاتێک بڕوا بە زانیاریی لەم شێوەیە نەکات."