پهرلهمانی عێراق حكومهت پابهند دهكات بهوهی کەمتەرخەمی نەکات لە کردنەوەی دۆسییە گهورهو مهترسیدارهكانی گەندەڵیدا، دهشڵێت، ئەوەی لەبەردەستیاندایە لە زانیاری پێشکەشی دەکەن.
ئاوێنه: پهرلهمانی عێراق، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی"ساڵانێکی درێژە ئافاتی گەندەڵی قەوارەی دەوڵەتەکەمان دەخوات، تەنانەت بوەتە گەورەترین ئاڵهنگاری لەبەردەم سیستمی سیاسیدا. لەگەڵ هەر حکومەت و خولێکی پەرلەمانیدا، دروشم و داواکارییە چاکسازییەکان و پلانەکانی ڕێگریگرتن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران یەک لەدوای یەک دێن، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی ڕاستەقینەیان لەسەر ئەرزی واقیع هەبێت، بەڵکو هەندێکیان وەک دەرچەیەک بۆ تاڵانکردنی سامانی گشتی و پەردەیەک بۆ گەندەڵکاران قۆستراونەتەوە".
ئاماژهی بهوهشداوه، با بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (28ی حوزەیرانی 2026) ببێتە وادەیەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ کە هیوا و گەشبینی بە داهاتویەکی گەشتر بۆ ڕۆڵەکانی گەلە سەرەفرازەکەمان پێ بێت.
هێمای بۆ ئهوەش کردوە کە "بڕیاری نیشتمانیی بەرپرسیارانەی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ ههڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک لە ئەندامانی، بوە نهك تهنیا بوه بنهما، بەڵکو ئەگەر ئەو بڕیارە نەبوایە، ئۆپەراسیۆنی بوێرانەی بەرەبەیان بۆ شەڕی دژی گەندەڵی دەستی پێنەدەکرد".
له راگهیهندراوهكهی پهرلهماندا هاتوه "لەو سۆنگەیەوەو بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و ڕاگرتنی تاڵانکردن و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ههروهها بۆ ئەوەی ڕێگری و شەڕی دژی گەندەڵی ببێتە پەیڕوێکی نەگۆڕ تا لەناوبردنی تەواوی تۆڕی گەندەڵی، ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حکومەت دەکات و پابەندی دەکات کە ههنگاو بهرهپێشهوه بنێت و کەمتەرخەمی نەکات لە کردنەوەی دۆسییە ههره گەورە و مەترسیدارترینەکانی گەندەڵی و تاڵانکردنی سامانی گشتی، ئەوەش لە چوارچێوەی ماوەیهكی دیاریکراودا".
ئهو دۆسیانهی پهرلهمان داوای له حكومهت كردوه بیانكاتهوه پێكدێن له:
یەکەم: دۆسیەکانی گەندەڵی باجهكان، لەوانەش دزینی سپاردهكان باج (دزیی سەدە)، وەک گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی و بەهەدەردان لە مێژوی عێراقدا.
دوەم: دۆسیەی گەندەڵیی وزە، لەوانەش خەرجکردنی بودجەی زەبەلاح بۆ گرێبەستە تریلیۆنییەکانی کارەبا و گەندەڵی ئاشکرا لە پێدانی وێستگە حکومییەکان بە شێوازی وەبەرهێنانی نادادپەروەرانە کە مافی دەوڵەت پێشێل دەکات، سەرەڕای بەردەوامبونی شکست لە کەرتەکانی بەرهەمهێنان، دابەشکردن و چاککردندا.
سێیەم: کەرتی وەبەرهێنان، لەوانەش گەندەڵی و پشێوی لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی نیشتەجێبون، پیشەسازی، بازرگانی و پەروەردەیی، کە تێیدا بڕە پارەیەکی زۆری سامانی گشتی تاڵان کراوە.
چوارەم: دۆسیەی نیشتەجێبون و ئاوەدانکردنەوەو ئەو دۆسیە گەندەڵییانەی کە لە گرێبەستی پڕۆژەکان و هەڵاوسانی گەورەی تێچوی ئەو گرێبەستانەدا هەن.
پێنجەم: کەرتی تەندروستی و ئەو دۆسیە گەندەڵییانەی کە لە کەرتی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان و دۆسیەی هاوردەکردنی دەرماندا هەن.
شەشەم: کەرتی گواستنەوە و دۆسیەکانی گەندەڵی لە گرێبەستەکانی بەندەرەکان و بەگەڕخستنیان و دۆسیەی گەندەڵی ئەمدواییەی هێڵی ئاسن.
حەوتەم: دۆسیەی گرێبەستە وەهمییەکانی پڕچەککردن، ئامێرە بێ کەڵکەکان و كهرهسته و ئۆتۆمبێلەکان لە هەردو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
جهختیشی كردۆتهوه كه پهرلهمان لهڕێگهی دەسەڵاتی چاودێری خۆی و لیژنە تایبەتمەندەکانییەوە، ئەو زانیارییانەی کە لەسەر دۆسیەکانی سەرەوە لەبەردەستیدان پێشکەشی دەزگا تایبەتمەندەکانی دژە گەندەڵی دەکات و لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانییەوە بۆ چاودێری و بەدواداچون، چاودێری رێكارهكان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی بەدیهێنانی دادپەروەری، پاراستنی پارە گشتییە تاڵانکراوەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەت بەپێی بڕگەكانی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان، هەروەها لهڕێگهی بەکارهێنانی سەرجەم تواناکانی یاسادانان و چاودێری، بەشێوەیەک کە دەزگا تایبەتمەندەکانی دەوڵەت توانادار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی بە هەمو شێوازو پاڵنەر و سەرچاوەکانییەوە لە ئێستاو داهاتودا.