بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 8 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 17% كه‌میكردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 27ی 6 تا 3ی 7ی 2026، زیاتر لە 8 ملیار‌و 545 ملیۆن و 223 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 7 ملیار‌و 261 ملیۆن و 629 هەزار دیناری واتە 85%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار‌و 283 ملیۆن و 93 هەزار دیناری واتە 15%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 1 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 17.41% كه‌میكردوه.