هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دو حزبه پێیانوایه باڵانسی هێز له هه‌رێمی كوردستان گۆڕاوه بۆ جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن بێن و له نزیكترین كاتدا په‌رله‌مان كارابكه‌ین.
ئاوێنه: هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی له په‌یامێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند دەنگی هاوڵاتییان لە رێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی، ئازاد، بێگەرد و شەفافەوە، تەنیا سەرچاوەی شەرعییە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگیی هێز لە هەرێمی کوردستان.
هێمن هه‌ورامی وتوشیه‌تی، ئێمه وه‌كو پارتی له هه‌ڵبژاردنی مانگی 11ی رابردو، 400 هه‌زار ده‌نگ له پێش ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێین له هه‌رێمی كوردستان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیانوایه باڵانسی هێز گۆڕدراوه، بۆچی جورئه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن بێن به‌زوترین كات په‌رله‌مانی كوردستان كارابكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر پێیانوایه كورسی یه‌كسان یان زیاتریان له پارتی هه‌یه، بۆچی راستگۆیانه ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌ن بۆ كاراكردنی په‌رله‌مان و دانوستانكردن له‌باره‌ی هه‌مو شتێك له‌نێو په‌رله‌مان؟