مهجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك رایدهگهیهنێت كه لهدوای لێكتێگهیشتنهكهی نێوان ئهمریكاو ئێران، تاران شمشێری بۆ توندكردنهوهی سهركوت، خنكاندن و میلیتاریزهكردنی ههرچی زیاتری رۆژههڵاتی كوردستان تیژكردوه. دهشڵێت: هێرشەکانی ئهم دواییهی ڕژێم دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەتوندی سەرکۆنە دەکەین و ئەم کردەوانە بە نمونەی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتی دەزانین.
ئاوێنه: مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان-پژاک، لە بارەی فراوانبونی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران دژی هێزەکانیان و هێزه كوردییهكانی دیكه و كردهوه توندوتیژییهكانی ئێران، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
مەجلیسی پژاک ڕایگەیاندوه، دوای ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتننامە لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا، ڕژێم کە ئێستا بەتەواوی کەوتوەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانەوە، هەوڵ دەدات ڕاگرتنی شەڕ وەک دەرفەتێک بۆ توندکردنەوەی هێرشە سەرکوتکارییەکانی دژی خەڵکی ئێران لە ڕێگای سێدارەدان، زیندانیکردن و دەستگیرکردنی بەربڵاو و بەتایبەت دژی گەلی تێکۆشەری کورد بەکار بهێنێت. بەربڵاوی و ئاستی ئەو توندوتیژییەی کە هێزە سەرکوتکارەکان بەکاری دەهێنن، سەردەمی تۆقاندن و کۆمەڵکوژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی لە بیرەوەرییەکاندا زیندو دەکاتەوە.
ئاماژهی بهوهشداوه، لە ڕاستیدا، شەڕی درێژخایەنی ڕژێمی دەسەڵاتدار دژی کۆمەڵگاکانی ئێران، چوەتە قۆناغێکی زۆر توندتر و خوێناویترەوە. ڕژێم لە هەوڵدایە لە ڕێگای کۆمەڵکوژی، سێدارە و تۆقاندنەوە حکومەتی نیزامیی تیرۆر بسەپێنێت و ئیرادەی گەلانی ئێران بە تەواوی تێکبشکێنێت و هەمو داینامیکەکانی بەرخۆدان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا لەناوببات.
جهختیشی كردۆتهوه، ئەم هەنگاوانە، پڕۆژەیەکی تەواو شەڕانگێزانەیە دژی گەلانی ئێران، بەتایبەت گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی ئێمە.
ئاماژهی بهوهشداوه، هێرشهكانی ئهم دواییهی ئێران "نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە کۆماری ئیسلامی شمشێری بۆ توندکردنەوەی سەرکوت، خنکاندن و میلیتاریزەکردنی هەرچی زیاتری کوردستان تیژکردوە."
جهختیشی كردۆتهوه، لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادا و بە دروشمی “بەرخۆدان ژیانە”، لە بەردەم هەر چەشنە هەڵکوتان و هێرشێکی سەرکوتکارانەو کۆمەڵکوژانەدا دەوەستینەوە و بەرگری لە خۆمان و گەلەکەمان بە مافێکی زاتی و حاشاهەڵنەگر دەزانین.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، بەمەبەستی لەقاودان و ئاشکراکردنی بێبنەمابونی بانگەشەکانی ڕژێم سەبارەت بە گرێدانی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان بە دەوڵەتانی دەرەکی و لەقاودانی بەڵگە بێبنەماکانی کۆماری ئیسلامی، ڕایدەگەیەنین کە تێکۆشانی پارتەکەمان سەربەخۆیی فکری و کرداری وەک پێوەری بنەڕەتیی خۆی پابەندبوەو دەبێت.
جهختیشی كردۆتهوه، هێزەکانی گەریلای پارتەکەمان لە تەواوی ئەم ماوەیەدا لە پێگەی بەرگریی ڕەوادا بون نەک لە پێگەی هێرشدا. ڕایدەگەیەنین کە وێڕای پاراستنی مافی خۆپاراستن، ئەم دۆخە دەپارێزین و لایەنگری پەرەسەندنی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا نین؛ چونکە پێمانوایە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە بە بیانوی شەڕ، پاساوی سەرکوتکارییە ناوخۆییەکانی خۆی بکات.
ههروهها وتوشیهتی"هێرشەکانی ڕژێم دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و گەلەکەمان بە توندی سەرکۆنە دەکەین و ئەم کردەوانە بە نمونەی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتی دەزانین. بەم بۆنەیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهیدمان لە مەهاباد و هەمو وڵاتپارێزان دەکەین و پابەندبونی خۆمان بە ڕێڕەوی ڕێبازی ئامانجە باڵاکانی شەهیدانمان دەردەبڕین، هەروەها هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکانی حزبی دیموکرات و هاوسەنگەرانیان دەکەین."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "کۆماری ئیسلامی لەپێناو سەرکوتکردنی کۆمەڵگادا، دەستی خائینان و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ ئازار، سوکایەتی و کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان ئاوەڵە کردوە. ئەم کردەوانە بەشێکن لە سیاسەتی تۆقاندنی ڕژێم و وێنەی ڕاستەقینەی تیرۆریزمن. کوشتنی سیاوەش ئەلەک، گەنجی بێتاوانی مەهابادی، کردەوەیەکی تیرۆریستی و بەشێکە لەو توندوتیژییە سیستەماتیکەی دەوڵەت دژی کۆمەڵگەکەمان."
جهختیشی كردۆتهوه، بێگومان هیچ کام لەم کردەوە لێوانلێو لە توندوتیژییانە، گەلەکەمان تەسلیم ناکات و بێ ئاسۆیان ناکا؛ بەڵکو گەلی هۆشیارمان لەبەردەم ئەم گوشارانەدا، خۆی ڕێکخراوتر دەکات و بۆ بەرخۆدانێکی بەهێزتر وەگەڕ دەخات.
دهقی راگهیهندراوهكه:
دوای ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتننامە لەنێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا، ڕژێم کە ئێستا بە تەواوی کەوتوەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای پاسدارانەوە، هەوڵ دەدات ڕاگرتنی شەڕ وەک دەرفەتێک بۆ توندکردنەوەی هێرشە سەرکوتکارییەکانی دژی خەڵکی ئێران (لە ڕێگای سێدارەدان، زیندانیکردن و دەستگیرکردنی بەربڵاو) و بەتایبەت دژی گەلی تێکۆشەری کورد بەکار بهێنێت. بەربڵاوی و ئاستی ئەو توندوتیژییەی کە هێزە سەرکوتکارەکان بەکاری دەهێنن، سەردەمی تۆقاندن و کۆمەڵکوژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی لە بیرەوەرییەکاندا زیندو دەکاتەوە.
لە ڕاستیدا، شەڕی درێژخایەنی ڕژێمی دەسەڵاتدار دژی کۆمەڵگاکانی ئێران، چوەتە قۆناغێکی زۆر توندتر و خوێناویترەوە.
ڕژێم لە هەوڵدایە لە ڕێگای کۆمەڵکوژی، سێدارە و تۆقاندنەوە حکومەتی نیزامیی تیرۆر بسەپێنێت و ئیرادەی گەلانی ئێران بە تەواوی تێکبشکێنێت و هەمو داینامیکەکانی بەرخۆدان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا لەناوببات.
بێگومان ترسی سەرەکیی ڕژێم لە کۆمەڵگاکانی ئێران و ئیرادەی ئەوانە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دژی گەل شەڕێکی هەمەلایەنەی ڕاگەیاندوە. لەم نێوەندەشدا، ئەم ڕژێمە لە هێزی تێکۆشان و ماتەوزەی ئازادیخوازیی کۆمەڵگای کوردستان ئاگادارەو بۆیە هێرشە دڕندانە و سیستەماتیکەکانی خۆی ئاراستەی گەلەکەمان لە کوردستان کردوە.
گرژبونەوە و پەرەدان بە ئەم گوشارانە، نیشاندەری سەرلێشێواوی و ترسی قوڵی کۆماری ئیسلامییە لە هێزی لە بن نەهاتویی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە کۆمەڵگای ئێمەدا و ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد بۆ تێپەڕین لە ستەمکاری و دیکتاتۆرییە.
ئەم هەنگاوانە، پڕۆژەیەکی تەواو شەڕانگێزانەیە دژی گەلانی ئێران، بەتایبەت گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی ئێمە.
ڕەنگدانەوە بەرچاوەکانی ئەم سیاسهتە شەڕخوازانەیە لە مانگەکانی ڕابردودا، جیا لە شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن و سێدارەدانە بەکۆمەڵەکان، بریتین لە: هێرشکردنە سەر هەڤاڵانمان لە مەریوان، هەڵکوتانە سەر هەڤاڵانمان لە بانە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە چەکی قورس دژی هەڤاڵانمان لە مەهاباد کە بوە هۆی شەهیدبونی چوار کەس لە هەڤاڵانی گەریلامان، بۆسەدانان و پیلانگێڕی دژی هەڤاڵانمان لە سەردەشت، هەڵکوتانە سەر پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار و شەهیدکردنی شەش پێشمەرگە، بەئامانجگرتنی گەنجی کورد، “سیاوەش ئەلەک” لە مەهاباد لەلایەن بەکرێگیراوانی حکومەتەوە.
هەمو ئەم حاڵەتانە نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە کۆماری ئیسلامی شمشێری بۆ توندکردنەوەی سەرکوت، خنکاندن و میلیتاریزەکردنی هەرچی زیاتری کوردستان تیژکردوە. لە دۆخێکی وەهادا بە پێویستی دەزانین کە ڕایگشتی لە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی پارتەکەمان لەم قۆناغەدا ئاگادار بکەینەوە:
١- لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوادا و بە دروشمی “بەرخۆدان ژیانە”، لە بەردەم هەر چەشنە هەڵکوتان و هێرشێکی سەرکوتکارانەو کۆمەڵکوژانەدا دەوەستینەوە و بەرگری لە خۆمان و گەلەکەمان بە مافێکی زاتی و حاشاهەڵنەگر دەزانین.
٢- بەمەبەستی لەقاودان و ئاشکراکردنی بێبنەمابونی بانگەشەکانی ڕژێم سەبارەت بە گرێدانی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان بە دەوڵەتانی دەرەکی و لەقاودانی بەڵگە بێبنەماکانی کۆماری ئیسلامی، ڕایدەگەیەنین کە تێکۆشانی پارتەکەمان سەربەخۆیی فکری و کرداری وەک پێوەری بنەڕەتیی خۆی پابەندبوەو دەبێت.
٣- هێزەکانی گەریلای پارتەکەمان لە تەواوی ئەم ماوەیەدا لە پێگەی بەرگریی ڕەوادا بون نەک لە پێگەی هێرشدا. ڕایدەگەیەنین کە وێڕای پاراستنی مافی خۆپاراستن، ئەم دۆخە دەپارێزین و لایەنگری پەرەسەندنی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا نین؛ چونکە پێمانوایە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە بە بیانوی شەڕ، پاساوی سەرکوتکارییە ناوخۆییەکانی خۆی بکات.
٤- هێرشەکانی ڕژێم دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و گەلەکەمان بە توندی سەرکۆنە دەکەین و ئەم کردەوانە بە نمونەی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتی دەزانین. بەم بۆنەیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵانی شەهیدمان لە مەهاباد و هەمو وڵاتپارێزان دەکەین و پابەندبونی خۆمان بە ڕێڕەوی ڕێبازی ئامانجە باڵاکانی شەهیدانمان دەردەبڕین، هەروەها هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکانی حزبی دیموکرات و هاوسەنگەرانیان دەکەین.
٥- کۆماری ئیسلامی لەپێناو سەرکوتکردنی کۆمەڵگادا، دەستی خائینان و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ ئازار، سوکایەتی و کۆمەڵکوژیی گەلەکەمان ئاوەڵە کردوە. ئەم کردەوانە بەشێکن لە سیاسەتی تۆقاندنی ڕژێم و وێنەی ڕاستەقینەی تیرۆریزمن. کوشتنی سیاوەش ئەلەک، گەنجی بێتاوانی مەهابادی، کردەوەیەکی تیرۆریستی و بەشێکە لەو توندوتیژییە سیستەماتیکەی دەوڵەت دژی کۆمەڵگەکەمان. وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو و خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهاباد و کوردستان، ئەم هێرشە دڕندانەیە بە ئاراستەی بونی خۆمان و گەلەکەمان دەزانین و خاوەندارێتیی تەواوی خۆمان لەو گەنجە گیانبەختکردوە و خەڵکی مەهاباد ڕادەگەیەنین. گەلی نیشتمانپەروەر و هۆشیارمان لەبەردەم ئەم هێرشانەدا هەڵوێستی دەبێ و بێزاریی خۆی لە سیاسەتەکانی ڕژێم و کردەوەکانی بەکرێگیراوان و خائینان نیشان دەدات. بێگومان هیچ کام لەم کردەوە لێوانلێو لە توندوتیژییانە، گەلەکەمان تەسلیم ناکات و بێ ئاسۆیان ناکا؛ بەڵکو گەلی هۆشیارمان لەبەردەم ئەم گوشارانەدا، خۆی ڕێکخراوتر دەکات و بۆ بەرخۆدانێکی بەهێزتر وەگەڕ دەخات. ڕون و ئاشکرایە کە بە بەرخۆدانمان وەک ڕۆڵەکانی ئەو گەلە تێکۆشەرەو بە ڕێکخستن، هۆشیاری و یەکگرتویی، تەواوی پیلانگێڕییەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پوچەڵ دەکەینەوە.