نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران كۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نرداوێكدا وتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، له‌لايه‌ن مەسعود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، پێشوازیی لێكرا.
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه، لە کۆبونەوه‌ی نێوانیاندا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ کرد و بەتایبەتی تیشکيان خستە سەر فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کایە ئابورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە مێژویی و کولتورییەکانی نێوان هەردولا، بە جۆرێك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ڕوداوەکانی ئەم دوایییە، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو. له‌مباره‌يه‌وه هەردولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێوشوێنى ئاشتيیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، هه‌ردولا هيوايان خواست كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا، ئاشتى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و قۆناغێكى نوێى په‌يوه‌نديى باش و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان وڵاتان و گه‌لانى ناوچه‌كه ده‌ستپێبكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بون.