پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌وانێك له سیته‌كه بڕی 16 هه‌زارو 500 دۆلاری له خانه‌وه‌ن باخه‌كه‌ی دزیوه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سکاڵای تۆمارکرد کە بڕێک پارەی لێدزراوە، توانرا لەکەمترین کاتداو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە بڕی 16 هه‌زارو 500 دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری عێراقی دزیبو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەئێستادا تۆمەتبار (س. ع. ح.) لەدایکبوی 1990 کە باخەوانی سکاڵاکار بوە بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.