موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەمڕۆ هەینی داوای له‌لایه‌نگرانی كرد كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌ی ئاشتییانه پشتیوانی له‌و هه‌ڵمه‌تی چاكسازییه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ستی پێكراوه، له‌كاتێكدا كه گه‌نده‌ڵكاران هه‌وڵده‌ده‌ن گوشاری بخه‌نه‌سه‌رو په‌شیمانی بكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: موقته‌دا سەدر، لە وتاری هه‌ینیدا کە لەلایەن پێشنوێژ و وتاربێژی نوێژی هەینی لە بەغدا، شێخ حسێن مەحمەداوی خوێندرایەوە، ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە داوای چاکسازیمان كردوه‌و ئێستاش هەرواین، تەنانەت خۆشەویستی حەسەنیش (د.خ) لەگەڵ گەندەڵکاراندا کۆمان ناکاتەوە. ئێوەش هەمیشە لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵمدا بون، با لەسەر ڕێگای خۆمان بەردەوام بین بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازی و هەڵمەتە نوێیەکەی چاکسازی کە ڕوناکییەکەی لەناو جەرگەی عێراقی ئازیزماندا دەستی بە درەوشانەوە کردوە".
هەروەها وتیشی"ئاماده‌بن بۆ گردبونه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانە بۆ پشتیوانی لە چاکسازی و برامان عه‌لی زه‌یدی، سەربازی چاکسازی بۆ ئەوەی ورەی ئەو بەهێز بکەین و ورەی گەندەڵکاران دابەزێنین ئەو گەندەڵکارانەی کە هەوڵ دەدەن گوشاری بخه‌نه سه‌رو پەشیمانی بکەنەوە لەو هەڵکوتانە سەرە ئازایانە و بەرهەمدارانەی کە زۆر کەسی لە ناوخۆ و دەرەوەدا تۆقاندوە و بێزار کردوە".
وتیشی"سوپاس بۆ هەر کەسێک کە هاوکاریی برامان زەیدی کردوە، وەک دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هێزە ئەمنییە قارەمانەکان. گەندەڵکارانیش بەتەواوی بەرپرسیار دەکەم لە پاراستنی ژیانی چاکسازی‌خوازان، سەربازی چاکسازی و سەرجەم داواکارانی چاکسازی کە مەبەستیانە شکۆ بۆ نیشتمان، ئایین و مەزهەب بگێڕنەوه."