منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن دادگایه‌كی توركیاوه سزای 80 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ربه توركیاوه له رۆژئاوای كوردستان رفێندرابو.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای نزیك له په‌كه‌كه، میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا، لە ساڵی 2022دا لە شارۆچکەی سەرێکانیی ڕۆژئاوای کوردستان، حسێن محەمەد، تەمەن 15 ساڵیان بە مەبەستی وەرگرتنی سەرانە ڕفاند، کاتێک سەرانەکەیان دەست نەکەوت، ئەو منداڵەیان ڕادەستی دەوڵەتی توركیا کرد.
لەسەر تۆمەتەکانی گروپه میلیشیاكان، دۆسییەیەک بۆ ئه‌و منداڵه کرایەوە و لەو دۆسییەیەدا بڕیاری دادگا دەرچو، دادگای سزای قورسی 2ـی ڕحا، دوای ئەوەی دادگای باڵا سزای پێشوی هەڵوەشاندەوە، دۆسییەکەیان دوبارە کردەوە، لەم دادگاییکردنەدا ئەوە پشتڕاست کرایەوە کە حسێن محەمەد تەمەنی لە 18 ساڵ کەمترە.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دادگا داواکاریی پارێزەرانی بۆ لێکۆڵینەوە لە بەڵگەکان ڕەت کردەوە، دادگا حسێن محه‌مه‌دی بە بەرپرسیار زانی لە گیانلەدەستدانی سێ سەرباز و بەوهۆیەوە چوار جار سزای 20 ساڵ، بە کۆی گشتی 80 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاند.