لە شێخان ژنێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
  2026-07-03       160       

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی ناخۆشی ئاگرکەوتنەوە لە ناو ماڵێکدا تۆمارکرا و بەهۆیەوە ژنێک دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە گوندی "پیربووب"ی سەر بە شارۆچکەی شێخان ڕوویداوە. ئاگرەکە لە چێشتخانەی ماڵەکەدا کەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ژنەکە لە ناو چێشتخانەکەدا گیری خواردووە و بە سەختی سووتاوە. هەرچەندە دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی فریاکەوتن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەڵام بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە گیانی سپاردووە.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی دهۆک بە میدیاکانی ڕاگەیاند؛ ئەو ژنەی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی (زەینەب سامی سەلیم)ە و تەمەنی ٤١ ساڵە. سەرچاوە پزیشکییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی ناوبراو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جەستەی بە ڕێژەی ٨٦٪ سووتاوە، کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرز و مەترسیدارە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×