مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ندێك گروپی "جوداخواز" هه‌وڵیاندا هه‌نگاو له‌دژی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن له سنوره‌كانی رۆژئاوای ئێرانه‌وه، به‌ڵام "دانایی" به‌رپرسانی هه‌رێم بوه مایه‌ی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌سعود پزیشكیان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه، "دوژمنان وایان تەسەور دەکرد کە بە سەپاندنی فشاری سەربازی و بەئامانجگرتنی پایەکانی وڵات، کۆماری ئیسلامیی ئێران توشی لەرزۆکی، درز و کەلێنی ناوخۆیی و هەرەسهێنان دەبێت، بەڵام ئەوەی به‌كرده‌وه ڕویدا، بەهێزبونی یەکڕیزیی نیشتمانی، هاوده‌نگیی کۆمەڵایەتی و پشتگیریی بەرفراوانی خەڵک بو لە وڵات و سیستمەکە."
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتوشیه‌تی "هەندێک ڕەوتی پاشكۆ و گروپی جوداخواز هەوڵیان دا لە چوارچێوەی پرۆژه و نەخشەکانی ناسەقامگیرکردندا، زەمینە بۆ جێبەجێکردنی هه‌نگاوی دژمنکارانە دژی ئێران خۆش بکەن، بەڵام دانایی و بەرپرسیارێتیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوە مایه‌ی پوچەڵکردنەوەی ئەم پیلانانە له سنوره‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌مان."
وتوشیه‌تی "پێویستە هەمو حکومەت و گەلانی ناوچەکە بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و گەشەپێدانی بەردەوام هەوڵ بدەن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک هەر بەدوای ناکۆکی و گرژیدا لەگەڵ دراوسێکان و وڵاتانی ئیسلامی‌دا ناگەڕێت، بەڵکو گەشەپێدانی هاوکارییەکان و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بە ستراتیژێکی بنەڕەتی دەزانێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئامادەن هاوکارییەکانیان لە بوارەکانی زانستی، پەروەردەیی، کولتوری، ئابوری، بازرگانیدا زیاتر لە جاران له‌گه‌ڵ هه‌رێم گەشە پێبدەین و سود له سەرجەم توانا‌و دەرفەتە بەردەستەکان وه‌ربگرن لەپێناو دابینکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا.