كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه‌و له‌كاته‌كانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م هه‌یه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شه‌ممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵەهەور لە هەندێ کاتدا، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنوری پارێزگای دهۆك و زاخۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما، 2 تا 3 پله نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یه‌كشەممه، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵەهەور لە کات و شوێنی جیا جیادا.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما، نزیك ده‌بن له تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی