بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و جۆشوا هاریس، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له به‌غدا كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد له‌نێویاندا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبه‌كه لە بەغدا پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئه‌مریکا لە عیراق کرد‌و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیانیادا بافڵ تاڵه‌بانی پیرۆزبایی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکای لە جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس" و بافڵ تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.