وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: كه‌ داهات تا كۆتایی مانگ كۆنه‌بێته‌وه‌، چۆن ده‌كرێت به‌و بیانوه‌ موچه‌ رابگیرێت
  2026-07-04       194       

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر کەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی موچەی کردبێت ڕاست ناکات. ده‌شڵێت، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوەو ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەش دەرنەچێت، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت، چۆن دەکرێت بەو بیانوە موچە ڕابگیرێت و دوابخرێت.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی"هەر کەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی موچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیەکەو شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە موچەی بەدەرکردوە لە هەمو کێشەو بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئەرکی دوایین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پەیوەست بوە به‌م پرسانه‌وه‌: کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا، کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ.

وتوشیه‌تی"هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردوەو شاندەکە داوای کردوە بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە (٥٠٪)ی داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بەشێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10 ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوەو ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەش دەرنەچێت، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت، چۆن دەکرێت بەو بیانوە موچە ڕابگیرێت و دوابخرێت."

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

(پەتی درۆ کورتە)

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەشێک لە میدیاکان و پەیج و سۆشیال میدیاوە هەڵمەتێکی چەواشەکارانەو دەربڕینی ناڕاست بۆ دوایین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکەن و هەندێکیان دەڵێن شاندەکە داوای دواخستنی ناردنی موچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستانیان کردوە، بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەو هەڵمەتی درۆ و ڕیاکارییە ڕایدەگەیەنین:

هەر کەس و لایەن و میدیا و پەیجێک باسی ئەوەی کردبێت کە گوایە شاندی هەرێم داوای نەناردنی موچەی کردبێت ڕاست ناکات و درۆیەکەو شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی پابەندە بە بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە کە موچەی بەدەرکردوە لە هەمو کێشەو بابەتێکی سیاسی و تەکنیکی و هتد… بۆیە ئەو قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە.

ڕونیدەکەینەوە ئەرکی دوایین سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پەیوەست بوە بەچەند پرسێکەوە لەوانەیە.

١- کێشەکانی تایبەت بە گومرگ و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکۆدا.

٢- کێشەکانی تایبەت بە باج و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.

٣- کێشەکانی تایبەت بە لێخۆشبونی گومرگی و پاراستنی بەرهەم و پرسی کوالیتی کۆنترۆڵ.

هەرچی پەیوەستە بە بابەتی داهاتی ناوخۆ، لە کۆبونەوەیەکی لاوەکیدا شاندی هەرێم لە گەڵ بەڕێز وەزیری دارایی عێراق لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆیان کردوەو شاندەکە داوای کردوە بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی مامەڵە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکرێت، واتە لە (٥٠٪)ی داهاتە ناوخۆییەکان بدرێتە حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە.

شایەنی باسە بەوپێیەی کە هەمیشە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنابێتەوە، بەشێوەیەکی ئاساییش ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بەپێی یاسا دەکەوێتە 10 ڕۆژی مانگی دواترەوە، کە داهات تا کۆتایی مانگ کۆنەبێتەوەو ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانەش دەرنەچێت، داهات و خەرجی مانگانە بەردەست نابێت، چۆن دەکرێت بەو بیانوە موچە ڕابگیرێت و دوابخرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×