لەمیانی مەرسوێکی کۆماری عێراقدا، کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدراڵ خانەنشیکرا، لە مەرسومەکەدا دوو وه‌زیری كورد خانه‌نشین بوون و دوانی دیکە ماونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: نزار ئامێدی، سه‌رۆككۆماری عێراق مه‌رسومێكی ده‌ركرد بۆ خانه‌نشینكردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌ی پێشووی حكومه‌ته‌كه‌ی.
بەپێی مه‌رسومه‌كه، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی نه‌گرتوه‌ته‌وه كه پارێزگاری‌یان له كورسییه‌كانیان كردووه له كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدیدا، له‌ناویاندا دوو وه‌زیری كورد كه بریتین له هه‌ریه‌كه له (فوئاد حسێن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و (خالید شوانی) وه‌زیری داد؛ خانەنشین نەبوون.
هاوکات، به‌ڵام دوو وه‌زیری دیکە خانه‌نشین كراون كه بریتین له هه‌ریه‌كه له (د. هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری) وه‌زیری ژینگه و (به‌نگین رێكانی) وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان.
ئه‌وانه‌ی خانه‌نشین كراون بریتین له:
ـ محه‌مه‌د شیاع سودانی- سه‌رۆك وه‌زیران
ـ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی- وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
ـ ته‌یف سامی- وه‌زیری دارایی
ـ عه‌بدولئه‌میر كامیل عه‌بدوڵا- وه‌زیری ناوخۆ
ـ ساڵح مه‌هدی- وه‌زیری ته‌ندروستی
ـ خالید به‌تال- وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان
ـ ئه‌سیر داود- وه‌زیری بازرگانی
ـ عه‌ون زیاب- وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كان
ـ ئه‌حمه‌د فكاك- وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واره‌كان
ـ ئه‌حمه‌د جاسم- وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ـ هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری- وه‌زیری ژینگه
ـ به‌نگین رێكانی- وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان