عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆته داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه چاوپۆشی له هیچ گه‌نده‌ڵكارێك ناكه‌ین سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بێت.
ئاوێنه: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە بریکارانی وەزارەت و ئەفسەرانی باڵای لەخۆگرتبو.
سەرۆک وەزیران باسی لە "دۆسیەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەردەوامبونی حکومەت لە ڕاوەدونانی گەندەڵکاران بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی هاوڵاتیی عێراقی" کرد و ڕونی کردەوە کە "وەزارەتی ناوخۆ دەستی حکومەتە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چاوپۆشی له هیچ هیچ گەندەڵکارێک ناكه‌ن سەر بە هەر لایەنێک بێت"، و جارێکی دیکە جه‌ختی له فه‌رمانه‌كانی كرده‌وه بۆ "دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی و هێزە ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ئێستا بووەتە داواکارییەکی جەماوەری".