عەلی زەیدی ڕایگەیاند، کەس لە دەرەوەی یاسا نابێت و چاوپۆشی لە هیچ گەندەڵکارێک ناکرێت، وەزارەتی ناوخۆ ئامراز و دەستی حکومەتە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کۆبوویەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرد.
لە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی ناوخۆ ئامراز و دەستی حکومەتە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، چاوپۆشی لە هیچ گەندەڵکارێک ناکرێت.
هەروەها زەیدی ئاشکراشیکردووە "ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، تەنها بڕیارێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو دۆسییەکە بووەتە داواکارییەکی جەماوەری، هەربۆیە داوای لە دەستەی دەستپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی و هێزە ئەمنییەکان کردووە، بە وردی و بێ جیاوازی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی بکەن.
ئاماژی بەوەشكردووە، وەزارەتی ناوخۆ دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ هاووڵاتییاندا نموونەی دەستپاکی بێت، پێویستە مامەڵەی ئەفسەر و کارمەندان لەگەڵ هاووڵاتییان، لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و دوور لە هەژموونی حزبی بێت.