میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پەکەکە لە دوو ناوچەت چیای گارا لە سنوری تورکیا چۆڵ کردووە.
ئاوێنە: دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) عێراق و به‌دیاركراویش بۆ سلێمانی، میدیاكانی توركیا دەڵێن "هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان شوێنه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كانی (سیانی) و (به‌هار ته‌په) له چیای گارا له‌نزیك سنوری توركیا چۆڵ كردووه".
هاوکات، ئه‌م كشانه‌وه‌یه به دیارترین په‌ره‌سه‌ندنی مه‌یدانی ئه‌مدواییه‌ی تایبه‌ت به كه‌یسی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد ناودەبرێت، به‌تایبه‌تیش كه‌مپی (سیان) به مه‌ترسیدارترین و گرنگترین باره‌گای (په*كه*كه) ناوده‌برێت؛ كه تێیدا چه‌ندین رووداوی شه‌ڕ روویداوه.
هەر بەپێی میدیاکانی ئەنقەرە، ئەو شەڕانەی روویداوە وه‌كو ناوه‌ندی سه‌ره‌كی پرۆسه لۆجستییه‌كان و راهێنانی گه‌ریلا ده‌ناسێنرێت، كه به‌وته‌ی ئه‌وان چه‌ندین دامه‌زراوه له‌ژێر زه‌ویدا له‌خۆده‌گرێت له‌وانه دامه‌زراوه‌ی دروستكردنی درۆن و ته‌قه‌مه‌نی و زیندان و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تر.
ئەوەش لەکاتێکدا دێت، قسه‌وباس هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجەلان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به "یاسای چوارچێوه"، یاسایه‌ك كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری پرسی كورد و بڕیاره له‌م مانگه‌دا، به‌ر له پشووی په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.