ئیدارەی وزەی ئەمریکا: هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئاستی سفر دابەزیوە
  2026-07-05     

ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا (EIA) لە نوێترین داتای هەفتانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا جارێکی دیکە بۆ ئاستی سفر دابەزیوەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە نەخشەی هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی ئامارەکان، جوڵەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بە دۆخێکی گۆڕاو و ناجێگیردا تێپەڕیوە؛ بە جۆرێک لە سەرەتای مانگدا بڕی ١٠٧ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هاوردە کراوە، دواتر بۆ ئاستی سفر دابەزیوە، پاشان بۆ ٧١ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە، بەڵام لە کۆتایی مانگدا جارێکی دیکە هاوردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بە تەواوەتی وەستاوە.

​لە لایەکی دیکەوە، بازاڕی وزەی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا شاهیدی گۆڕانکاری لە ریزبەندی وڵاتانی هەناردەکار بووە:

​- کەنەدا: بە هەناردەکردنی زیاتر لە ٣.٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی یەکەمی وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا دەمێنێتەوە.

- ​ڤەنزوێلا و بەڕازیل: لە دوای کەنەدا، ئەم دوو وڵاتە پلەکانی دووەم و سێیەمی هەناردەکردنی نەوتیان بۆ ئەمریکا گرتووە.

- ​عەرەبستانی سعوودی: بە فرۆشتنی تەنیا ٥٦ هەزار بەرمیل نەوت، لە لیستەکەدا بۆ پلەکانی کۆتایی دابەزیوە.

- ​لە پاڵ عێراقدا، ئامارەکان دەریخستووە کە نەیجیریاش لە لیستی هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ناوی سڕاوەتەوە و هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەش بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە سفر.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×