ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ناسنامەی چوار شەڕڤانی ڕیزەکانی ئاشکرا کرد کە لە میانی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون.
ئاوێنە: لە بەیاننامەکەی قەسەدەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو چوار شەڕڤانە لە کاتی پاراستنی ناوچەکانیان و خەڵکەکەیاندا شەهید بوون. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەو قوربانیدانە وەک ئەمانەتێک دەبینێت کە بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر دەخاتە ئەستۆیان بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی پاراستنی کۆمەڵگە و مسۆگەرکردنی کەرامەت و مافەکانی گەلەکەیان.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە یادەوەریی ئەو شەڕڤانانە لە ویژدانی کۆمەڵگەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە، و ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە ڕێگەی ئازادی و سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕێگەی ئەو قوربانیدانەی کچان و کوڕانیانەوەیە کە هەمیشە پابەندن بە دۆزەکەیانەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە زانیاریی تەواوی لەسەر ناسنامەی هەر چوار شەڕڤانەکە بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
ناسناو: عەگید عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد عەبدۆ
ناوی دایک و باوک: ڕوەیدا - عەبدۆ
شوێنی لەدایکبوون: دار عزە (قوبتان جەبەل)
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقە (سەباحولخێر) / ١٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناسناو: زنار عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد بەکر
ناوی دایک و باوک: فیدان - محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقە (سەباحولخێر) / ١٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناسناو: بەرچەم بەرخبۆتان
ناو و پاشناو: دیار شێخ محەمەد
ناوی دایک و باوک: بەسێ - مەحموود
شوێنی لەدایکبوون: بەرخبۆتان
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ (چەلەبییە) / ٢٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناسناو: عەگید باب
ناو و پاشناو: عەبدولقادر مەجنوون
ناوی دایک و باوک: نازک - شەعبان
شوێنی لەدایکبوون: باب
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ڕەقە (سەباحولخێر) / ١٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦