مهزههر محهمهد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران تەنیا بۆ کێشەیەکی هونەری و تەکنیکی دەگەڕێتەوەو دڵنیاییشی دا كه موچهی فهرمانبهرانی عێراق و ههرێم بە تەواوی پارێزراو و زامنکراوه.
ئاوێنه: مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی دڵنیایی دایە فەرمانبەران و رایگەیاند، موچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تەواوی زامنکراوە و هیچ کێشەیەکی بنەڕەتی لە گواستنەوەی شایستە داراییەکاندا نییە.
راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە رایگهیاند "ئەم بابەتە تەنیا پەیوەستە بە بوونی کۆمەڵێک تێبینی و کێشەی تەکنیکی و هونەری لە نێوان فەرمانگە داراییەکاندا."