لە ماڵی بەرپرسێكی تری عێراق دەستگيرا بەسەر 3 ملیۆن دۆلارو 700 ملیۆن دیناردا
  2026-07-06     

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمووزی 2026 ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە قەزای شەرگات سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە میانەی هەڵمەتێکی پشکنیندا کە پەیوەستە بە دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی نەوت، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پارە و چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزدا گرت.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە بۆ ئاژانسی «شەفەق نیوز»، ئەو هێزە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە شەوی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، توانیویانە نزیکەی 3 ملیار دیناری عێراقی (نزیکەی 2.3 ملیۆن دۆلار) بدۆزنەوە کە بە شێوەیەکی حەشاردراو لە ژێر زەوی ماڵی یەکێک لە فەرمانبەرانی پاڵاوگەی بێجی نێژرابوو. ئەو فەرمانبەرە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دۆسیەی «عەدنان جەمیلی»، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن هەیە کە ئێستا دەستبەسەرە.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر چوار ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزدا گیراوە کە بریتین لە جۆرەکانی (Toyota Hilux، BMW، Chevrolet Tahoe، و Cadillac).

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستپێکردووە و چەندین بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و فەرمانبەری گرتووەتەوە. دۆسیەی عەدنان جەمیلی بووەتە خاڵی وەرچەرخانی ئەم هەڵمەتە؛ بەجۆرێک کە لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بووەتە هۆی ئاشکرابوونی تۆڕێکی ئاڵۆزی دارایی و دۆزینەوەی سەروەت و سامانی زۆر کە بەشێکیان لە نێو ماڵان یان لە ژێر زەویدا شاردراونەتەوە.

پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆی گشتیی ئەو پارانەی لە دۆسیەی جەمیلیدا دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 98 ملیار دینار و 11 ملیۆن دۆلار، هاوکات لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی تێوەگلاوانی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەردەوامییان هەیە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×