وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی پابه‌ندبونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه میوانداری كراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ دۆخی دارایی خستۆته‌ڕو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فالح ساری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ژمارەیەک لە بڕگه‌كانی بودجه كه سروشتێكی به‌رده‌وامیان هه‌یه، لەوانە هەندێک لە بڕگە پەیوەندیدارەکان بە قەرزکردن و مۆڵەتەکان و بڕگەکانی تر، بە شێوەیەکی خۆکارانە دەوەستن لە کاتی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەڕێوەچونی کاره‌كان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. بۆیه داوای كردوه كه ئەم بڕگانه لە ڕێگەی یاسای سەربەخۆوە رێك‌بخرێن كه بەردەوامیی جێبەجێکردنیان مسۆگەر بكرێت و کاریگەرییە خراپەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە كه‌م بكرێته‌وه.
وه‌زیری دارایی ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی داهاتو بە جۆرێک کە پابەندبونە سەرەکییەکانی دەوڵەت گه‌ره‌نتی بكات له پێش هه‌مویانه‌وه موچەی فەرمانبەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەولەویەت و پێداویستییەکانی کۆمەڵگە بەپێی تواناکانی دارایی بەردەست.
ڕونیشی کردەوە کە پڕۆژەی بودجە بەپێی دو ڕێبازی هاوتەریب ئامادە دەکرێت، کە بریتین لە "بودجەی بەرنامە و ئەنجامدان" و "بودجەی بڕگه‌كان"، بە جۆرێک بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی کارایی خەرجییە گشتییەکان، باشترکردنی ئاڕاستەکردنی تەرخانکراوە داراییەکان و بەهێزکردنی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان.
وەزیری دارایی خوێندنەوەیەکی واقیعیی بۆ دۆخی دارایی پێشکەش کرد و ڕونی کردەوە کە بارودۆخی هەرێمیی ئێستا و ئەو ڕاوەستانەی هەناردەی نەوت به‌خۆیه‌وه بینوه له‌ڕێی بەندەرەکانی باشور لە مانگی ئاداری ڕابردوەوە، پێویستی بە ئامادەکردنی بودجەیەک هەیە کە پشت بە خەمڵاندنی ورد و دیراسەکراو ببەستێت.