باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد بڵاوى کردەوە، داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین، لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەستبەجێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبهێڵن، پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن وشیار بن و ئاستی ئاگادارییان زیاد بکەن.
ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەى هاوڵاتییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و داواکارییان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، لەبەر ڕۆشنایی هەڵکشانی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی ئاسایش هێشتا ئاڵۆزە و ئەگەری ئاڵۆزتربوون و پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراوی هەریەك پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن وشیار بن و ئاستی ئاگادارییان زیاد بکەن.
ئاماژە بەوشکراوە، داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن، ئامادە بن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی کاتیی ئاسمانی ناوچەکە، دروستبوونی ئاستەنگ لە هاتووچۆی گەشتکردندا.
ئەوەشی خستەتەڕوو، بەشێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی لە ناوچەکەدا دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان بەپێی خشتە کۆنەکان دواخستووە، لە کاتێکدا کۆمپانیای دیکە هەندێک لە هێڵەکانی گەشتی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوە.
باس لەوەشکراوە، پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن پێداچوونەوە بکەنەوە بە بڕیاری گەشتکردنیان بۆ ناوچەکە یان تێپەڕبوون بە ناویدا. هەروەها پێویستە ئەو ئەمریکییانەی لە ناوچەکدا گەشت دەکەن یان پێیدا تێپەڕ دەبن، پەیوەندی بە کۆمپانیا ئاسمانییەکانیانەوە بکه ن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی گەشتەکانیان بەردەوامە.
لە کۆتایدا جەخت لە حاڵەتی کاریگەربوونی گەشتەکەتاندا کرایە، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کۆمپانیای ئاسمانییەکەتەوە بکەن بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر لەسەر هەر گۆڕانکارییەک کە بەسەر گەشتەکەتدا دێت.