له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ تاران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا، چوار رێككه‌وتن و یادداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردو وڵات ئیمزاكران.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی و مه‌سعود پزیشكیان لە تارانی پایتەخت، سەرپەرشتی رێوڕه‌سمی ئیمزاکردنی چوار ڕێکەوتننامە ویادداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارە جیاوازەکاندا كردوه، کە ئامانجیان "بەهێزکردنی هاوکاریی دوقۆڵی و هاوبەشیی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێیە."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه رێككه‌وتن و یادداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان ئه‌مانه‌ن:
1.ڕێکكەوتننامەی بارکردن و گواستنەوەی وشكانیی نێودەوڵەتیی بۆ کەلوپەل و بەرهەمەکان.
2.یاداشتی لێکتێگەیشتنی ڕاکێشانی هێڵی ئاسن به‌درێژایی کرماشان - خەسرەوی - خانەقین - بەغدا.
3. یاداشتی لێکتێگەیشتنی دەستەخوشکی لەنێوان ئەمیندارێتی بەغدا و شارەوانی تاران.
4.یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی حکومی و ڕاهێنانی سامانە مرۆییەکان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لەلایەن لایەنی عێراقییەوە ئه‌و ڕێکەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتنانه لەلایەن وەزیرانی؛ دەرەوە، کارەبا، و دارایی و پلاندانان به وه‌كاله‌ت، ئیمزا کراون.