نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتن و تاران‌دا نێوه‌ندگیری كردوه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەبارەت بەوەی لە هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەکه‌ینه‌وه کە ئەو بانگەشانەی تێیدا هاتون وورن لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە واقیعەوە نییە.
نوسینه‌گه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای لە "سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردوه کە وردبین بن و پشت بە سەرچاوە ڕەسمییەکان ببەستن و زانیاریی پشتڕاستنەکراوە یاخود بڵاوکراوە لە سەرچاوەی نەناسراوەوە بڵاونه‌كه‌وه."
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانی و عێراقییه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربه‌ست ره‌تكردۆته‌وه کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندرابوە تاران.