ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی ئاردی نوێی هاووڵاتیان؛ زۆربەی بەرهەمەکە لە گەنمی ئەمساڵ دروستکراوە
  2026-07-27     

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی هاووڵاتیان دەستی پێ کردووە و بەپێی بەرپرسان، زۆربەی ئەو ئاردەی بۆ ئەم مانگە دابین دەکرێت، لە گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ دروستکراوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە (27ی تەمووز)، شوان شوانی، خاوەنی ئاش، ڕاگەیاند کە بەشێکی زۆری ئاردی ئامادەکراو بۆ ئەم مانگە لە گەنمی ئەمساڵ بەرهەم هاتووە و بەپێی وتەکەی، ئەم گەنمە لە ڕووی کوالێتییەوە لە ئاستێکی باشدایە.

بەپێی ڕوونکردنەوەکەی، گەنمی ئەمساڵ بەهۆی گونجاوی دۆخی کەشوهەوا لە ماوەی وەرزی چاندندا، کێشەی بەرچاوی تێدا نەبووە. هەروەها دەنکی گەنم بە تەواوی تێرئاو بووە، ئەوەش وای کردووە کەپەکی کەمتر هەبێت و ئاردی بەرهەمهاتوو لە ڕووی هێز و کوالێتییەوە باشتر بێت بەراورد بەو ئاردەی لە گەنمی ساڵی ڕابردوو دروست دەکرا.

لە هەمان کاتدا، قایمقامییەتی ڕانیە لە ئاگادارکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئاردی کوالێتی بەرز گەیشتووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا داوای لە هاووڵاتیان کراوە تەنها ئەو ئاردە وەربگرن کە مێژووی 23ی 7 و دوای ئەو لەسەر تۆمارکراوە.

قایمقامییەتی ڕانیە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاردەکە کوالێتییەکی بەرزی هەیە و گونجاوە بۆ دروستکردنی نان. لە کۆتاییدا هۆشداری داوە کە ئەگەر هەر بریکارێک ئاردی کۆن بە هاووڵاتیان بدات یان ئاردی نوێ بفرۆشێتەوە، هاووڵاتیان ئاگاداری دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بکەنەوە تا ڕێکاری یاسایی پێویست بەرانبەری بگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا: ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×