دەم پارتی: لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانی پێشهاتی گرنگ دەکەین بۆ چه‌كدانان
  2026-09-23     

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، دیدار و کۆبونەوەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی دەوڵەت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و سه‌ركردایه‌تی پەکەکە بەردەوامن و لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانی پێشهاتی گرنگی نوێ دەکەن بۆ چه‌كدانان.

ئاوێنه‌: ئایشه‌گوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چاره‌سه‌ری كردو وتی "یاسای چوارچێوە بۆ کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان هەنگاوی یەکەم بو. بەم دواییانە شاندی دەم پارتی لەگەڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان دیداری ئەنجامدا. ئەو دیدارە دوای یاسای چوارچێوە یەکەم دیدار بو. شاندەکەمان ڕاگەیاندراوی بڵاوكرده‌وه‌. ئێمە لە ڕۆژانی داهاتودا چاوەڕوانی پێشهاتی نوێ و گرنگ دەبین بۆ چەکدانان. واتە ئەو دەستانەی دروست کراون لە مەیدانەکان بۆ چەکدانان کارەکانیان دەکەن."

وتیشی"بەڕێز ئۆجه‌لانیش دەبێت لە دەستەی بەڕێوەبردنی چەکدانان و سیاسەتدا بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت. دەبێت پێگەی بەڕێز ئۆجه‌لان دەستنیشان بکرێت و هەلومەرجی باشتر بکرێت. دەستەی چاودێری کە بۆ یاساکە پێکهێنراوە یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا. هەروەها چوار دەستەی خوارتر پێکهێنران. لە مەیدانیشدا هەندێک کار کراوە. بەڵام هێشتاش نازانرێت لەو دەستانه‌ی خواره‌وه‌دا کێ جێ دەگرێت. وەک دەم پارتی دەڵێین دەبێت ئەو دەستانە بەیەکەوە بە شێوەیەکی هەماهەنگ کار بکەن و  دەبێت بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە کە کێ لەو دەستەیانەدا شوێن دەگرێت."

ئایشەگوڵ دۆغان راشیگەیاند کە دوای کردنەوەی دەرگای پەرلەمان لە 1ـی تشرینی یەکەمدا، دەبێت دەستەی چاودێریی پەرلەمانیش دروست بکرێت و وتی "ئێمەش ئامادەکاریی خۆمان دەکەین. بەپێی یاسای چوارچێوە دەبێت دەستەی چاودێری دروست بکرێت. دوای ئەوەی پەرلەمان کرایەوە، دەبێت ئەو دەستەیە دروست بکرێت. دەبێت بە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە ئەو دەستەیە دروست بکرێت. دەبێت هەمو هەنگاوێک کە دەنرێت، هەنگاوی پێش خۆی تەواو بکات. بێگومان ئەوەی گرنگە دیموکراتیزەکردنە. چونکە بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمان، دەبێت دوای یاسای چوارچێوە، یاساکانی دیموکراسیبون بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە. دەبێت دادوەرییەکی سەربەخۆ پێکبێت و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێن."

ئایشەگوڵ دۆغان جەختی کردەوە کە کۆبونەوەی پارتەکەیان لەگەڵ بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەردەوام دەبێت و وتی: "دەبێت لەم پرۆسەیەدا پەیامەکانی بەڕێز ئۆجه‌لان بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە، هەلومەرجی دیدار لەگەڵ سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنوساندا فەراهەم ببێت. دەبێت ئەمەش لە ڕوی یاساییەوە زامن بکرێت. هەروەها دەبێت زمانی ئێستاش بگۆڕێت و هەمو کەسێک زمانێکی نوێ بەکار بهێنێت. ئەم زمانە نەرێنی و دژبەرە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا دادەنێت. دەبێت هەوڵ بدەین زمانێکی نوێ بەکار بهێنین و بەپێی بەرپرسیارێتیی خۆمان هەڵسوکەوت بکەین."

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا: ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×