سەرچاوەکان لە بەغدا رایانگهیاند، سبهی عهلی زهیدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق سهردانی توركیا دهكات و دواتریش له رۆژی پێنجشهممه ئهم ههفتهیهدا بڕیارە سەردانی سعودیە بکات، زهیدی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دڵنیایی دەدات کە حکومەتەکەی ڕێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر شانشینی سعودیە یان وڵاتانی عەرەبی بەکاربهێنرێت.
ئاوێنە: سەرچاوەکان لە بەغدا بە کەناڵی ئەلحورا-یان ڕاگەیاندوە، عهلی فالح زەیدی رۆژی پێنجشەممە (30ی تەمموزی 2026) به سهرۆكایهتی شاندێکی حکومەت سهردانی سعودیه دهكات بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس دەبێت.
لە ڕێگەی ئەو سەردانە، سعودیە هەوڵدەدات لە چەند بوارێکدا پاڵپشتی حکومەتی عێراق بکات، دیارترینیان پرسی سنوردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت، بەپێی بەیاننامەیەکی کەنداو-ئوردن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە.
سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە سعودیە ڕایگەیاندبو، لەکاتی شەڕی ئەمریکا و ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرش کراوەتە سەری.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، زەیدی لە میانی دیدارەکەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە دڵنیایی دەدات کە حکومەتەکەی ڕێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر شانشینی سعودیە یان وڵاتانی عەرەبی بەکاربهێنرێت.
لەدوای دەستبەکاربونی سێ مانگ لەمەوبەر، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کار بۆ داماڵینی چەک لە میلیشیاکان و سنوردارکردنی چەک لە دەسەڵاتە فەرمییەکان دەکات.
هەروەها زەیدی باس لە پرسە ئابورییەکان دەکات، لەوانە چالاککردنی بۆری نەوت بەرەو یانبوی سعودیە، هەروەها هەوڵەکانی عێراق بۆ زیادکردنی پشکی لە ئۆپێک، هەروەها چالاککردنی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردو وڵات کە ژمارەیەک وەزارەت و ئەمنی و سیاسی و ئابوری لەخۆدەگرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش ئەوەی بەرەو سعودیە بڕوات، سبەی سێشەممە سەردانی تورکیا دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی وزە و هاوکاری هاوبەش.
سەردانەکەی زەیدی بۆ سعودیە و پێش ئەوەش بۆ تورکیا، چەند ڕۆژێک دوای سەردانەکەی بۆ تاران دێت، پێش ئەوەش بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.
لە تاران، زەیدی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوەوە و هەردولا شاهیدی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بون.
پێش ئەوەش سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نێوان 13 بۆ 18ی تەمموزدا سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئهمریكا کۆبوەوە. هەردولا هاوبەشی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتنیان ڕاگەیاند.
پەیوەندییەکانی سعودیە و عێراق گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە بوەتە هۆی لێکنزیکبونەوەی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئابوری و لەم دواییانەشدا تاقیکردنەوەی ئەمنی ناوچەیی و هەماهەنگی هاوبەش بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاک لەدژی وڵاتانی دراوسێ سەریهەڵداوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە 12ی تەمموز لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، لە ڕیاز کۆبوەوە و تاوتوێی پتەوکردنی هاوکارییە ئەمنی و ئابورییەکان و سەقامگیریی ناوچەکەیان کرد.
عێراق هەوڵدەدات دەرئەنجامە ئابورییەکانی شەڕەکە زاڵ بێت بە زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) کە سعودیە پێشەنگی دیفاکتۆیە.