حکومەت پلانی بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتى بۆ ٤٦٪ داناوە
  2026-07-27     

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی وەزیران ڕایگەیاند، پلانێکی حکومی داڕێژراوە بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نا نەوتییەکان بۆ ٤٦٪ لە ماوەی ١٠ ساڵدا، حکومەت لە هەوڵدایە بۆ بەهێزکردنی بەشداریی کەرتی تایبەت بۆ ٥٤٪ لە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر گەشەپێدانی ناوخۆیی هەیە.

ئاوێنە: مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی عەلی زەیدی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە پلان و هەوڵەکانى حکومەت بۆ بەرزکردنەوەى داهاتى نانەوتى، بۆ میدیا عێراقییەکان ڕاگەیاند، سیاسەتی دارایی حکومەت لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا لە ڕێگەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە ئابووری نیشتیمانیدا، ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتیش بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی لە ڕێگەی بودجەوە، بە داڕشتنەوەی پێکهاتەی خەرجی و داهاتە گشتییەکان، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە ڕێکخستنەوەی ئابووری ڕاستەقینە لەسەر ئاستی گشتی.

باسی لەوەشکرد، ڕێڕەوی دارایی لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا دوو ئامانجی سەرەکی دەپێکێت؛ یەکەمیان هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتییە تا بگاتە نزیکەی ٤٦٪ لە کۆی داهاتە گشتییەکان، بەراورد بەوەی کە لە ئێستادا لە ١٠٪ یان کەمتر تێپەڕ ناکات، ئامانجی دووەم بریتییە لە بەرزکردنەوەی بەشداری کەرتی تایبەت لە کۆی بەرهەمی ناوخۆییدا لە ٣٧٪  بۆ ٥٤٪ لە ماوەى١٠ ساڵەی داهاتوودا.

وتیشی: ئامانجێک دیکە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکارییە بۆ نزیکەی ٣٪ لە کاتێکدا ئێستا ڕێژەکە ١٣٪ـە.

ئەوەشی خستەڕوو،  بووژاندنەوەی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان، بەرفراوانکردنی بنکەی وەبەرهێنان، جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر گەشەپێدانی ناوخۆیی هەیە، پایەی بنەڕەتین بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کاری بەردەوام.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×