عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانیدا لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه درۆنییه بكرێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه ده‌ڵێت، له خاكی عێراقه‌وه كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان. حكومه‌تی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی توند بەرامبەر ئه‌و کەسانە دەگیرێته‌به‌ر كه له‌و كاره‌وه گلابن.
ئاوێنه: سەباح نو‌عمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فه‌رمانیداوه به لایەنە ئەمنییە تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی لایه‌نی سعودی، وڵاته‌كه‌یان به چه‌ند درۆنێك له خاكی عێراقه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
سه‌باح نو‌عمان وتوشیه‌تی، حکومەتی عێراق جه‌خت له پابەندبونی دەستوری و نه‌گۆڕی خۆی به بنه‌ماكانی دراسێیه‌تی باشه‌وه ده‌كاته‌وه‌و ڕێگە نادات خاکی عێراق ببێتە ڕێڕەو یان شوێنی ده‌ستپێك بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی برا یان دۆست و به‌دواداچون بۆ به‌ڵگه و زانیارییه‌كان ده‌كات و بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ڕێوشوێنی یاسایی و ئەمنی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە بسه‌لمێنرێت له‌و كاره‌وه گلاون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ سعودیه په‌یوه‌ندیی برایانه‌ن و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش و بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باشن و ڕێگە بە هیچ هەوڵێک نادات زیان بەو پەیوەندییانە بگەیەنێت و به‌وپه‌ڕی ئیراده‌شه‌وه بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌روه‌ریی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دەوروبەره عەرەبییه‌كه‌ی و ناوچەكه‌ش.