كه‌ناڵی 15ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی له ئاسمانی ئوردن له سنوره‌كاندا ڕێگرییان لێكرا، له خاكی عێراقه‌وه هه‌ڵدراون.
ئاوێنە: هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند كه دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له سه‌ر سنوری ئوردن، له نزیك ده‌ریای مردو خستوه‌ته خواره‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، ئه‌و دو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه نه‌چونه‌ته ناو ئاسمانی ئیسرائیله‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خستوه‌ته خواره‌وه كه دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای ڕۆژهه‌ڵات و ڕیازیان كردۆته ئامانج، ئه‌و درۆنانه‌ش له خاكی عێراقه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه هه‌ڵدراون و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆیان پارێزراوه.
لای خۆیه‌وه ڕیاز داوایكرد به‌غدا ڕێگری له گروپه چه‌كداره‌كان بكات بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و جۆره هێرشانه، تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه له ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام سعودیه له كاتی لوتكه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران كه له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ سه‌ریهه‌ڵدا، چه‌ندینجار له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌وه كرایه ئامانج.
ئه‌م پێشهاتانه له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا دێن كه سعودیه و ئوردن و عێراقیان كرده ئامانج، له كاتێكدا ناوچه‌كه شاهیدی هێوربونه‌وه‌ی ڕێژه‌یی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر ئێران، دوای نزیكه‌ی دو هه‌فته له شه‌ڕی نێوان هه‌ردولا.