دادگای عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ عالیە نسەیف دەركرد
  2026-07-28       100       

دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا، عالیە نسەیف پەرلەمانتاری گیراو بە تۆمەتی گەندەڵی، قەرەبووی دارایی حوسێن تەمیمی بكاتەوە كە راوێژكاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆیە، بە تاوانی ئەوەی پەرلەمانتارەكە پێشتر ناوی زڕاندووە و سووكایەتیی پێ كردووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەمووز، دادگای پێهەڵچوونەوەی كەرخ لە بەغدا بڕیاری دا، نسەیف بە شێوازی مادی قەرەبووی حوسێن تەمیمی بكاتەوە كە راوێژكاری یاساییە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چونكە سەلمێنراوە عالیە سووكایەتی بە حوسێن تەمیمی كردووە و ناوی زڕاندووە.

لە مانگی رابردوو عالیە نسەیف و دەیان پەرلەمانتاری تر لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە گیراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×