ئەو کەسانەی بەهۆی پڕۆسە جەنگییەکان بە شەهید هەژمارکرابوون دادگای فیدراڵی بڕیارەکەی هەڵوەشاندنەوە
  2026-07-28     

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێنێتەوە کە ئەو کەسانەی بەهۆی پڕۆسە جەنگییەکان، هەڵمەتی سەربازی و هێرشە تیرۆریستییەکانەوە بە شەهید هەژمار کرابوون.
 
ئاوێنە: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 27ی تەممووزی 2026 دەرچووە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق کە لەسەر بڕگەیەکی هەمواری یاسای ئەو دامەزراوەیە تۆماری کردبوو، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کەسوکاری ئەوانە بە شەهید هەژمار ناکرێن کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکان، هەڵمەتی سەربازی و هێرشی تیرۆریستییەوە کوژراون.

میدیای رووداو لە زاری پەرلەمانتارێکەوە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بڵاویکردەوە "ئەو هەموارە داواکاریی سوننەکان بووە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە دوای ساڵی 2003 بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کوژراون و سەربە دەسەڵاتی پێشووی حیزبی بەعس بوون، بە شەهید هەژمار بکرێن."

هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق  لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، ئەو بڕگەیە پێچەوانەی هەردوو مادەی 47 و 80ی دەستووری عێراقە. مادەی 47 تایبەتە بە جیاکردنەوەی ئەرکی دەسەڵاتەکان لە عێراق و مادەی 80ی دەستووریش پەیوەندیدارە بە دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

لای خۆشییەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دامەزراوەی شەهیدانی عێراق رایگەیاند "یەکێک لە پاڵنەرە سەرەکییەکانی ئەو سکاڵایە ئەوە بووە کە ئەو بڕگەیەی زیاد کراوە پابەندیی دارایی هەیە، دەبوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە پێشنیار ئەو هەموارە بکرێت، نەک پەرلەمان خۆی ئەنجامی بدات."

ئەو میدیایە ئەوەشی خستووەتە روو، ساڵی 2023 لە پەرلەمانی عێراق، ئەو بڕگەیە بۆ هەمواری یاسایی دامەزراوەی شەهیدان زیاد کرا، کە یەکەم هەمواری یاساکە بووە. هەروەها پابەندییە داراییەکە پەیوەندیدارە بەوەی ئەو بڕگەیە ژمارەی ئەو کەسانەی زیاد کردووە، کە سوودمەند دەبن لە مووچەی شەهیدان.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×