حەشدی شەعبی ئاماری هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکاو سعودیەی بۆ سەر بارەگاکانیان بڵاوکردەوە
  2026-07-29     

دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا ئاماری هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیەی بۆ سەر بارەگاکانیان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لانیکەم 20 چەکداریان کوژراون و 32ـی دیکەش بریندار بوون.

ئاوێنە: لە راگەیێندراوەکەی حەشدی شەعبیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (29-07-2026) بڵاویکردووەتەوە، هاتووە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بارەگا فەرمییەکانیان، ژمارەیەک پارێزگەی عێراقیان گرتووەتەوە، کە بریتین لە بەغدا، واست، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، کەربەلا و دیالە. ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکان زیانی مادیی جیاوازیان بە بارەگا، ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە سەربازییەکانیان گەیاندووە.

حەشدی شەعبی رایگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە کارە مەیدانییەکانیان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان و وردبینییکردن لە زانیارییەکان، بۆیە ئەو ئامارەی قوربانییان "ئامارێکی سەرەتاییە" و لەگەڵ بەردەوامیی گەڕان و تەواوبوونی راپۆرتە مەیدانییەکان، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان هەیە.

ئەمریکا و سعودیە رایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە عێراق کردووەتە ئامانج. 

هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە دوای ئەوە دێن کە ریاز رایگەیاند، چەند درۆنێکیان تێکشکاندووە کە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دامەزراوە نەوتییەکانیان کردبووە ئامانج و بۆ ئەمەش گرووپەکانی سەر بە ئێرانی لە عێراق تۆمەتبار کرد. بەڵام ئەو گرووپانە تۆمەتەکانی سعودیەیان بە "هەڵبەستراو" وەسف کرد و هۆشدارییان دایە ریاز لە هێرشکردنە سەر عێراق.

لە راگەیێندراوێکی پێشتردا لە رۆژی چوارشەممە، حەشدی شەعبی ئەو هێرشەی ئەمریکا و سعودیەی بە "هەڵکشانێکی مەترسیدار، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکانی" وەسف کردبوو.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×