باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هاوڵاتیانی: عێراق لە ئاستی چوارەمی مەترسیدایە و داوای بەپەلە جێهێشتنی دەکات
  2026-07-29     

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، عێراق بەهۆی چالاکیی گروپە چەکدارەکان و ململانێ سەربازییەکانەوە لەئاستی چوارەمی مەترسیدایە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، لەڕاگەیەندراوێكدا، جارێکی دیکە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لەگەشتنەکردن بۆ عێراق ئاگادار کردەوەو ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران لەعێراق و ناوچەکە، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی دروست دەکەن، ئەمەش وایکردوە عێراق لەلیستی ئەو وڵاتانەدا بمێنێتەوە کە گەشتکردن بۆیان قەدەغەیە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لەو هاوڵاتیانە ئەمریکییانە دەکات کە ئێستا لەناو خاکی عێراقدان، لەوپەڕی وریاییدا بن و دەشڵێت، بەردەوام چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن و بەتەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارە ئەمنییەکان بن بۆ پاراستنی گیانیان لەهەر پێشهاتێکی کتوپڕ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، عێراق هێشتا لەژێر هۆشداریی گەشتکردنی ئاستی 4ـدایە، کە بە واتای "گەشت مەکەن" دێت. ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای مەترسییەکانی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆ دراوە. هەروەها باڵیۆزخانە جەختی كردوتەوە، کە توانای حکومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان بەهاوڵاتییانی لەناوخۆی عێراقدا زۆر سنوردارە.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەئەگەری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان یان داخستنی کایەی ئاسمانی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، دەڵێت، بەزوترین كات خۆیان لەعێراق دوربخەنەوە. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی و ئەگەری پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لەکات و ساتێکی نادیاردا.

ئەم هۆشدارییە نوێیەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو سعودیە زنجیرەیەک بۆردومانی چڕیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەچەندین پارێزگای جیاوازی عێراق.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×