دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكاو سعودیه بۆ سه‌ر میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له عێراق، به هه‌ماهه‌نگی بوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق. ده‌شڵێت، له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئێران‌دا، به‌توندی له‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رایگه‌یاند، وەڵامێکی زۆر توند و وێرانکەری ئێران دەده‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێرشی شەوی ڕابردوی تاران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
ترەمپ لە لێدوانێكی تەلەفۆنیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی "ئێمە زۆر بە توندی لێیان دەدەین. گورزێكی كوشنده‌یان لێده‌ده‌ین."
ترەمپ هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە "هێرشێکی لەناکاو" ناوبرد کە تێیدا سەربازه‌كانیان تەنها چەند خولەکێکی کەمیان لەبەر دەستدا بوە بۆ خستنەخوارەوەی موشەکەكانی ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باره‌ی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق، وتی، ئەو هێرشانە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق ئه‌نجامدراون.
تره‌مپ گروپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێرانی بە "شێرپەنجەی جیهان" ناوبرد.
سەرەڕای پەرەسەندنی به‌رچاوی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران‌دا، ترەمپ ئاماژەی به‌وه‌كرد، ڕێگە بە دانوستانکارانی وڵاته‌كه‌ی دەدات بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی دانوستانه‌كان لەگەڵ ئێران.
له‌باره‌ی کۆبونەوەکەشی لەگەڵ بنیامین نەته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ترەمپ دوپاتی كرده‌وه کە کۆبونەوەکە زۆر باش بەڕێوەچوەو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل "له ئێستادا له شته‌كان تێده‌گات"، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات لەسەر ئەوەی مەبەستی چییه.