نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 7 به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاوێنه: نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی له‌سه‌دا 7 به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له ئێستا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 89 دۆلار و 94 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 84 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
جیۆڤانی ستاونۆڤۆ، شرۆڤه‌كاری بانكی ی‌و بی ئێس به رۆیته‌رزی وتوه، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران له‌سه‌ر خواستییان بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی ده‌ریاوانی له گه‌روی هورمز و كه‌مبونه‌وه‌ی تێپه‌ڕبونی نه‌وت به گه‌روه‌كه‌دا، هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی دوباره‌ی نرخی نه‌وتن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكاو سعودیه هێرشی هاوبه‌شیان كرده سه‌ر میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له عێراق و به‌رله‌وه‌ش ئێران هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردن و هه‌روه‌ها هێرشیشی كرده سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌ك له گه‌روی هورمز.
دوای ئه‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فۆكس نیوزی وت، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران‌دا، به‌توندی له‌و وڵاته ده‌ده‌ن. نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه.