سەباح نو‌عمان، وتەبێژی عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك له عێراقه‌وه نه‌كراوه‌ته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ده‌شڵێت، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی له عێراقه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌خستۆته‌ڕو.
ئاوێنه: سه‌باح نو‌عمان، وتەبێژی عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه، رایگەیاند: "ئەم کارەساتە ورەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناڕوخێنێت لە بەردەوامبون له‌سه‌ر کارکردن بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و بەدیهێنانی ئاسایش سەرەڕای ئەو هەمو دەستدرێژییەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە".
وتیشی، "ئەم دەستدرێژییە بێ‌پاساو و تاکلایەنەیە، زۆر دورە لە هەمو نەریتە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتی باش و هاوبەشییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی برای."
ئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشه‌كه "ئەو هەوڵانەی تێکدا کە حکومەت دابوی و دەیدات بۆ زانینی وردەکاریی هەمو ئەو بانگەشانه‌ی کە وڵاتانی تر ده‌یكه‌ن سەبارەت بە ڕودانی دەستدرێژی لە خاکی عێراقەوە، سەرەڕای باوەڕ و دڵنیایی و متمانەی تەواومان بە هێزە ئەمنییەکانمان و بە گێڕانەوە فەرمییەکەمان کە جەخت لە نەبونی هیچ دەستدرێژییەک دەکاتەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "لەبەر پەرۆشی بۆ شەفافیەت و پاراستنی بنەماکانی دراوسێیەتی باش، بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە ماوەی پێشودا لیژنەی هونەری پێکهێنران و پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کرا بۆ بەدەستهێنانی هەر بەڵگە، زانیاری یان هۆکارێک کە ڕودانی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بسەلمێنێت." وتیشی"بەڵام تا ئێستا، سەرەڕای ئەوەی ئەم لیژنانە هەنگاوێکی گەورەیان لە کارەکانیاندا ناوه، هیچ لایەنێک کە بانگەشەی ڕودانی دەستدرێژی لە خاکەکەمانەوە کردبێت، هیچ شتێکی پێشکەش نەکردوە".