سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتى کردەوە چەکەکانى گرووپە چەکدارەکان (بەرەی مقاوەمە) ڕادەستى دەوڵەت بکەن، ئەمە لێدوانەش دواى هێڕشەکانى ئەمریکا و سعودییە هات، بۆ سەر چەند بارەگایەکى حەشد و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق.
ئاوێنە: عەبدولعەزیز محمەداوی ناسراو بە “ئەبو فەدەک” سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەکى گرووپە چەکدارەکان، بۆ میدیاکان دەدوێت.
ئەبو فەدەک لە وەڵامى پرسیاری ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت وتی: کێ چەکەکە وەردەگرێتەوە؟ چ کەسێک دەوێرێت چەکەکان وەرگرێتەوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم پێشنیازە.
قسەکانی محمەداوی دوای ئەو لێدانانە بەرەبەیانی دوێنێی ئەمریکا و سعودیە دێت، کە بارەگاکانی سەر بە حەشدی شەعبیان لە چەند ناوچەیەکى عێراق کردە ئامانج.
جێگەى ئاماژەیە، لە هێرشەکەى دوێنێی سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان ٢٠ چەکدار کوژران و ٣٢ چەکدارى دیکە بریندار بوون.