بەڵگە نیە بیسەلمێنێت لە عێراقەوە هێرش کرابێتە سەر سعودیە
  2026-07-30     

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەوەی لە خاکی عێراقەوە هێرش کرابێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە سعودیە لە وەڵامی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی، چەند بارەگایەکی ئەو گرووپانەی بەهاوکاری ئەمریکا بۆردومان کرد.

سەباح نوعمان ڕایگەیاند: “لە ئێستادا دامەزراوەی ئەمنی سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانێکی ئەمنی تۆکمەیە بۆ ڕێگریشیکردن لە دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکان و پاراستنی تەواوەتی سەروەریی عێراق”.

جەختیشی کردەوە کە “هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بە تەنیا بەرپرسن لە دۆسیەی ئەمنی و ڕێگە بە بوونی هیچ چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت نادەن.”

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: “سەردانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی و گوێگرتنی لە شیکارییەکی ورد سەبارەت بەو هێرشانەی کرابوونە سەر کارمەندانی دەستەکە لە چەند پارێزگایەکدا، سەلمێنەری ئەوەیە کە حەشدی شەعبی بەشێکی ڕەسەنە لە سیستەمی بەرگریی نیشتمانی.”

داواشی کرد “بەڵگە پێشکەش بکرێن سەبارەت بەو بانگەشانەی ئاماژە بە ئەنجامدانی هێرش لە ناوخۆی عێراقەوە دەکەن” و وتیشی: “تا ئێستا هیچ لایەنێک هیچ بەڵگەیەکی پێشکەش نەکردووە کە ئەوە بسەلمێنێت”، جەختیشی کردەوە کە “حکومەت ڕێگە بە هیچ ڕەفتارێکی تاکەکەسی لە ناوخۆوە نادات، و لە هەمان کاتدا هیچ پێشێلکارییەکیش کە لە دەرەوەی سنوورەکانەوە بێت قبوڵ ناکات”.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×