کۆنگرێسمانێک: عەلی زەیدی لەئەمرێکا بۆ پارە پاڕایەوە
  2026-07-30     

جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هێرشی توند دەکاتەسەر حکومەتی ئێستای عێراق و بە بوکەڵەی دەستی ئێران ناویدەبات، هاوکات دەشڵێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا داوای پارەی کرد.

 

ئاوێنە: جۆو ویڵسن، کە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەو لێدوانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دژی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودییە دراون، پڕوپوچ و شەرمەزارکەرە، ئەم حکومەتەی عێراق، وەک هەمو حکومەتەکانی پێش خۆی، جارێکی دیكە ئەوە دەسەلمێنێتەوە کە بوکەڵەیەکی تەواوی ئێران و میلیشیا تیرۆریستییەکانیەتی.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس لە ڕاگەیەنراوەکەیدا عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە "دوڕو"ناوبردووە و باسی لەوەکردووە: زەیدی کاتێک هاتە ئەمریکا و سەردانی کۆنگرێسی کرد، بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریی دارایی دەپاڕایەوە و بەڵێنیدا ڕوبەڕوی میلیشیاکان ببێتەوە، بەڵام ئێستا هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکان بە دەستدرێژی ناودەبات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×