وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره نییه‌و حكومه‌ت هه‌ر له‌خه‌می دابینكردنی موچه‌دایه كه مانگانه پێویستی به 10.8 ترلیۆن دیناره له‌كاتێكدا داهاتی نه‌وتی عێراق له دو ترلیۆن و نیو دینار تێپه‌ڕناكات.
ئاوێنه: عه‌بدولحسێن موسه‌وی، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، له بۆنه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، پارە نییە. حکومەت لە بەیانییەوە تا شەو، كه دەچم لەلای سەرۆک وەزیران دادەنیشم، تەواوی خەمیان لە ۱‌ی مانگەوە تا ۲۹ی مانگ ئەوەیە چی دابین بکەن؟ موچە دابین بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، موچه مانگانه پێویستی به مانگانە ۱۰ ترلیۆن و ۸۰۰ ملیار دیناره، لە کاتێکدا داهاتی هەناردەکردنی نەوتت ئەم ٤ یان ٥ مانگە لە ملیارێک بۆ ملیارێک و نیو دۆلار تێنەپەڕیوە، واتە لە دەوروبەری دو ترلیۆن بۆ دوو ترلیۆن و نیو دینار.
جه‌ختیشی كرده‌وه "پارە نییەو ژێرخانی نەخۆشخانەکان وێران و خراپە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گریبەستەکانی دەرمانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی ده‌رمان (کیمادیا)، دەبێت پارە وەربگرێت تا دەرمان هاوردە بکات، گرێبه‌سته‌كان له ساڵانی 2024 و 2025دا كراون و ئێمه هیچ گرێبه‌ستێكمان ئیمزا نه‌كردوه.
وتیشی، ئێمە ئێستا لە مانگی حەوتداین، زیاتر لە ۱۵٪ی ئەو شایستە داراییەی کە دەبێت کیمادیا ئەمساڵ وەریبگرێت نەکەوتۆتە دەستی و خەڵکیش (مه‌به‌ستی کۆمپانیاکانه) هاوردەکردنی ئەو دەرمانانەی کە گرێبەستیان بۆ کراوە لەسەر ڕاگرتوین. ئەمە بارودۆخەکەیە.